هەواڵ

-

خۆشخه‌یاڵی‌ سوپه‌رمان

ڕێبین محەمەد
9/25/2014 4:09:12 AM 505 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

حۆشحه‌یاڵی‌ له‌ سه‌ره‌تایی‌ لاویه‌وه‌ له‌ هه‌موو مرۆڤێكدا هه‌یه‌ ، خواسته‌كانی‌ خۆیی‌ به‌ هێزێكی‌ سوپرمانانه‌ دێنێته‌ به‌ر چاوی‌ خۆیی‌ و بێ ئه‌وه‌ی‌ گه‌وره‌ترین هێزی‌ ئه‌م دونیایه‌ بتوانێت ڕێگری‌ لێبكات ئاوا ویسته‌كانی‌ دێنێته‌ به‌رده‌ستی‌ خۆیی‌ واته‌ ووشه‌ی‌ :ئه‌گه‌ر: له‌ زهنیدا بوونی‌ نیه‌ .

له‌ جیهانی‌ شعر و ڕۆمانسیه‌تدا ئه‌م خۆشخه‌یاڵیه‌ هه‌رچۆنێك بێت جێگای‌ كراوه‌ته‌وه‌ و له‌به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بیه‌كانیشدا ڕه‌نگی‌ داوه‌ته‌وه‌ بوونیان هه‌یه‌ ، به‌ سه‌دان كاراكته‌ری‌ یاخی‌ بوونی‌ هه‌یه‌ دووتوێی‌ چه‌ندین كتێبیان داگیر كردوه‌ ،له‌ ژیاندا چه‌ندین جاریش به‌رچاومان كه‌وتووه‌ و خوێندومانه‌ته‌وه‌ هاتنه‌دی‌ خه‌یاڵێك له‌ جیهان یان ولاَت یان گوندێك له‌ به‌رهه‌مێكی‌ ئه‌ده‌بیدا بۆ ساتێك ئاسوده‌یی‌ بۆ گێڕاوینه‌ته‌وه‌ .

سه‌رنجی‌ ئێمه‌ لێره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات ژماره‌یه‌ك له‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ دنیای‌ سیاسه‌ت له‌ كوردستاندا ئاره‌زوی‌ بوونه‌ سوپه‌رمانی‌ ناو ئه‌و كتێبانه‌یان هه‌یه‌ ، ده‌یانه‌وێت له‌ سه‌ر ده‌ستی‌ ئه‌واندا گۆڕانێكی‌ ڕیشه‌ی‌ دروست بكه‌ن و هه‌رێمی‌ كوردستان و حكومه‌ت و ڕۆشنبیری‌ سیاسیی‌ هاولاَتیانیش دروست بكه‌نه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا ڕووده‌دات له‌ جیهاندا چه‌ند هێزی‌ له‌ بنه‌هاتووی‌ گه‌وره‌ هه‌ن ده‌ستیان له‌ مه‌ینی‌ سیاسه‌تی‌ سه‌رجه‌م ولاَتانی‌ دونیادا هه‌یه‌ ، كه‌ ناتوانرێت له‌ به‌رنامه‌ و كاره‌كانی‌ وان ده‌ربچیت به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ چه‌ند خشته‌ی‌ دانراو هه‌یه‌ بۆ سزادانی‌ سیاسیه‌كان له‌ جیهاندا ، واته‌ یه‌كێك له‌ ئه‌گه‌ره‌ گه‌وره‌كان ئه‌وه‌یه‌ هیچ والاَتێك ناتوانێت سیاسه‌ت بكات بێ ئه‌وه‌ی‌ كاریگه‌ری‌ یان لێكه‌وته‌ی‌ ده‌ره‌كی‌ له‌سه‌ر نه‌بێت و ئازاد بێت بۆ خۆیی‌ چی‌ ده‌وێت بیكات .

كاتێك سوپرمانه‌كان وه‌ گۆ دێن و گفتۆگۆ ده‌كه‌ن ووشه‌یه‌ك زۆر دووباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ (ده‌بێت) ووشه‌یه‌كی‌ فرمانیه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ كارێك ، واته‌ هه‌رچی‌ ئه‌م ووتی‌ ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت ، ئه‌وه‌ی‌ له‌ حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كان و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی‌ و ئۆپۆزسیۆنیش هه‌یه‌ ڕاكه‌ی‌ په‌سه‌ند بكه‌ن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ڕێگایه‌كی‌ شیاو نه‌ماوه‌ته‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردن جگه‌له‌م ڕایه‌ تاك و ته‌نهایه‌ ، به‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ ئیدی‌ دنیای‌ ئه‌م ولاَته‌ به‌سه‌ریه‌كدا داده‌ڕوخێت و هیچی‌ به‌سه‌ر هیچه‌وه‌ نامێنێت ، له‌ ڕاستیدا وانیه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ ڕای‌ ئه‌و كه‌سه‌ هه‌بێت بوون هه‌بووه‌ و سیاسه‌ت كراوه‌ و ڕه‌نگه‌ ڕایه‌كه‌ی‌ ئه‌م بچوكترین كاریشی‌ نه‌كردبێت دوای‌ هاتنه‌ ڕه‌یزی‌ ڕایه‌كانی‌ تره‌وه‌ .

یه‌كێكی‌ تر له‌و ووشه‌ سه‌رنجڕاكێشانه‌ی‌ به‌كاریاندێنن ده‌ڵێن (له‌ كوێی‌ دونیاد هه‌یه‌ ) واته‌ ئه‌م كرداره‌ی‌ له‌ ئێره‌ كراوه‌ یان ده‌كرێت له‌ هیچ قوژبنێكی‌ ئه‌م دونیایه‌دا بوونی‌ نییه‌ ، یه‌كه‌م ئێمه‌ و ئه‌ویش هه‌موو قوژبنی‌ دونیا نه‌گه‌ڕاوین تا بزانین له‌كوێ نمونه‌ی‌ هه‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر نمونه‌ی‌ هه‌بێت ڕه‌نگه‌ نمونه‌كه‌ش له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی‌ هه‌ڵه‌بێت ، بته‌وێت بۆ دروستی‌ و پاڵپشتی‌ كرداره‌كه‌ بیهێنیته‌وه‌ .

بیری‌ دووه‌ممان ئه‌وه‌بێت كورد نه‌ته‌نه‌وه‌یه‌كی‌ جیایه‌ له‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و بیره‌كانی‌ دونیا چۆن هه‌ریه‌ك كیانی‌ خۆیی هه‌یه‌ ، ده‌كرێت نمونه‌ی‌ هه‌بێت له‌ ئه‌وانی‌ تر نه‌چێت وه‌ گرنگی‌ پێبدرێت ڕێسایه‌كیش بێت ژیانی‌ له‌سه‌ر بگوزره‌نێت ، وه‌ ناشكرێت هه‌موو كرداره‌كانی‌ %100 هه‌ڵه‌ بێت یان ڕاستبێت ، ئه‌گه‌ر ڕاستیش بێت ڕه‌نگ نییه‌ بۆ ڕه‌نگڕێژكردنه‌وه‌ی‌ سیاسه‌تی‌ ناوخۆییی‌ سازبێت و تاوانای‌ جێبه‌جێكردنی‌ هه‌بێت .

بۆیه‌ ئه‌و ڕه‌وته‌ی‌ ده‌ڵێت ده‌بێت وابێت ئه‌وه‌ ته‌نها ووزه‌ی‌ خۆیان به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ سه‌ره‌پای‌ گوزه‌ری‌ سیاسی‌ هه‌ڵه‌ نیه‌ ، سه‌راپاشی‌ ڕاست نیه‌ ، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ ڕشنبیری‌ و حزب و ده‌زگا و حكومه‌ت هه‌مووی‌ پێكه‌وه‌ ناكرێت ، گۆڕانكاریه‌ خه‌یاڵیه‌كانیش جگه‌ له‌ به‌ فیڕۆدانی‌ ووزه‌ی‌ گه‌نجان هیچی‌ دی‌ نین .

دوو قوتابخانه‌ی‌ سیاسی‌ گه‌وره‌ش هه‌ن (میسالیه‌كان و واقیعیه‌كان) له‌سه‌ر مه‌یدانی‌ توێری‌ و ژیانی‌ ڕاسته‌قینه‌ كاری‌ خۆیان ئه‌نجامداوه‌ ، له‌ مێژووشدا كورد یه‌كه‌م نه‌ته‌وه‌ و حكومه‌ت و هه‌رێم نیه‌ دووچاری‌ ئه‌م جه‌ده‌له‌ ده‌بێت ، بۆیه‌ ڕاستر وایه‌ ووورد تر سیاسه‌تمه‌دارانه‌تر و كاراكته‌ره‌كانی‌ سیاسه‌ت كاره‌كانیان په‌یڕه‌ و بكه‌ن ، یان هه‌نگاوی‌ بۆ هه‌ڵگرن ، بۆ ئه‌وه‌ی‌ توشی‌ هه‌ڵه‌ی‌ كوشنده‌ نه‌بن ، خۆیان له‌ ووشه‌ تویریه‌كان بپارێزن و مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بكه‌ن كه‌ بوونی‌ هه‌یه‌ نه‌كه‌ونه‌ داوی‌ ووشه‌ ڕۆمانسیه‌كانی‌ ناو سیاسه‌ته‌وه‌ ، ده‌كرێت هه‌ر یه‌ك له‌ بواری‌ خۆیی و به‌ فكری‌ نوێوه‌ به‌شدار بێت له‌ گۆڕینی‌ به‌شه‌كی‌ وورده‌ وورده‌ كاركردن له‌سه‌ر بیری‌ سیاسی‌ وولاَت بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ شێوه‌ی‌ تێپه‌ڕیبنی‌ كات بتوانین بیره‌كه‌ بگۆڕین نه‌ك له‌ بنهێنانی‌ بیر و كاراكته‌ره‌ سیاسیه‌كان جگه‌ له‌ ته‌نگه‌ژه‌ و ئاڵۆزكردنی‌ بارودۆخه‌كه‌ هیچمان لێده‌ست ناكه‌وێت ، سیاسه‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ خه‌یاڵ هه‌یه‌ ، كارێكی‌ كۆمه‌ڵیشه‌ ، خۆشخه‌یاڵی‌ و سوپه‌رمان نیه‌ .

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure