هەواڵ

-

به‌خێر نه‌یه‌یته‌وه‌ ‌

د. شێرکۆ عەبدوڵا
9/25/2014 4:11:12 AM 429 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئه‌حمه‌د: ئه‌م ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی كوردستانت به‌لاوه‌ چۆنه‌؟
مه‌حمود: پێم وایه‌ به‌قه‌د حه‌فتاودوو حۆری جوانه‌.
ئه‌حمه‌د: به‌چییا ئه‌زانی؟.
مه‌حمود: ئه‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ داعش مرخی لێ خۆش كردووه‌!!.
++++
یه‌كه‌م: حه‌ز ئه‌كه‌یت ببیت به‌هاوپه‌یمانم؟.
دووه‌م: قوربان گیان زۆر.
یه‌كه‌م: باشه‌ هه‌موو جارێ كه‌ غه‌ڵه‌تم كرد چه‌پڵه‌م بۆ لێ بده‌.
+++
شه‌تره‌نجباز: من ئه‌توانم به‌ئاره‌زووی خۆم یاری به‌وه‌زیریش بكه‌م.
عه‌سكه‌ریی: ده‌ وه‌ڵڵاهی من ده‌ست بۆ جوندییه‌ك ببه‌م له‌ئیعلاما لێم ئه‌كه‌ن به‌هه‌ڵڵا.
+++
ئه‌م: میلله‌تێكی زۆر عه‌جیبین ها، عاله‌مه‌كه‌ هه‌مووی مه‌شغوڵی ئێمه‌یه‌ كه‌چی خۆمان...
ئه‌و: خۆمان چی؟.
ئه‌م: خۆمان مه‌شغوڵی دۆمینه‌ین.
+++
كورد: ده‌ك به‌خێر نه‌یه‌یته‌وه‌ بۆ خۆت‌و ئیشێك كردت. توشه‌ره‌ف ئه‌وه‌ راپرسی بوو؟!!.
سكۆتله‌ندی: هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی وتمان سه‌ربه‌خۆییمان ناوێ؟؟.
كورد: نه‌خێر. له‌به‌رئه‌وه‌ی (یه‌ك) مردوو به‌شداریی تیا نه‌كرد.
+++
ته‌له‌به‌: مامۆستا، باوكم راست ئه‌كا ئه‌ڵێ حزب وه‌كو ده‌عبا وایه‌.
مامۆستا: نا رۆڵه‌... ده‌عبا كه‌ برسی بێت خه‌ته‌ره‌.

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure