هەواڵ

-

دوعای خێریان بۆ بكه‌ن ‌

د.شیركۆ عبدالله‌‌
10/1/2014 3:14:41 AM 535 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

+ قوربان گیان بگره‌.
-چییه‌ ئه‌وه‌ كوڕم؟.
+ سابوونمان نه‌بوو، گڵه‌ سوورم بۆ هێناوی. پاك‌وته‌میز ده‌ستی پێ بشۆ له‌وه‌زعه‌كه‌.
- به‌و قورعانه‌ ئه‌زانم بۆچی‌ وا نائومێدیت. له‌داخی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جه‌ماعه‌ت له‌باتی هه‌موو چه‌ك‌و تڕوتفاقێكی شه‌ڕ چون پێڵاوی ژنانه‌یان ته‌وزیع كردووه‌ له‌جه‌بهه‌كاندا.
+ نه‌وه‌ڵڵا ئه‌وه‌ نییه‌.
- ده‌ كه‌واته‌ مه‌وزوعی ئیعلامه‌وانه‌كه‌ بێتاقه‌تی كردویت.
+ كام مه‌وزوعه‌؟
- ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ زه‌مكردنی (یه‌كگرتوو) سێ میوانی بانگ كردبوو هه‌رسێكیان برابوون.
+ هه‌رسێكیان برا بوون؟ به‌ جددیته‌؟؟؟
- ئه‌رێ‌ به‌سه‌ری‌ تۆ.
+ له‌ده‌شتی كه‌ربه‌لا بوون؟
- نه‌خێر. ده‌شتی كه‌ربه‌لای چی‌! له‌م شاخ‌وداخه‌ی سلێمانی بوون.
+ سه‌یره‌ به‌ڕاستی.
- یه‌عنی ئاگات لێ‌ نییه‌؟
+ ئاگام له‌چی‌ بێ به‌گم؟! كه‌وتووم به‌سه‌ر وه‌زعێكی ئه‌وه‌نده‌ قۆڕو بێ مه‌عنادا مه‌گه‌ر هه‌ر خوا ره‌حم بكات.
- یا حافیزه‌ڵڵا چی‌ بووه‌؟
+ ئه‌م گێچه‌ڵه‌ی كه‌ جه‌ماعه‌ت ئه‌یگێڕن به‌مه‌سئوله‌كانی یه‌كێتی.
- راست ئه‌كه‌ی زۆر ناخۆشه‌.
+ ئاخر توو شه‌ره‌ف براده‌رایه‌تی‌و هاوپه‌یمانێتی وا ئه‌بێ؟!
- مه‌سه‌له‌ی هاوپه‌یمانێتیشی‌ لێ‌ ده‌رچێ. هه‌ر هه‌ق نییه‌ وایان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن. به‌عه‌كسه‌وه‌، مه‌فروزه‌ زۆرزۆر سوپاس‌و دوعای خێریان بۆ بكه‌ن بۆ ئه‌و مه‌سئولانه‌. چونكه‌ ئه‌زانی بۆ؟
+ بۆ؟
- له‌به‌رئه‌وه‌ی جه‌ماعه‌ت هه‌ر خۆیان سه‌دان جار وتویانه‌ یه‌كێتی له‌سایه‌ی ئه‌م سه‌ركردایه‌تییه‌وه‌ ئاوای لێ‌ به‌سه‌ر هاتووه‌.

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure