هەواڵ

-

ئه‌گینا پێی‌ ئه‌ڵێن ‌

د. شێرکۆ عەبدوڵا
10/14/2014 3:50:49 AM 469 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

+ دڵ هه‌رگیز له‌مه‌نتیق‌و عه‌یبه‌و ئه‌مانه‌ تێناگات ئه‌گینا پێی‌ ئه‌ڵێن ئه‌قڵ.
+ ئیعلام ئه‌وه‌ نییه‌ به‌چه‌پ‌و ڕاستدا قسه‌ به‌یه‌كێتی بڵێ‌ ئه‌گینا پێی‌ ئه‌ڵێن پۆست كوردستان.
+ ئۆباما بڕیاری خێراو پیاوانه‌ی پێ‌ نادرێ، ئه‌گینا پێی‌ ئه‌ڵێن جۆرج بوش.
+ رووداو ناتوانێ زه‌می ئه‌درۆغان بكات ئه‌گینا پێی‌ ئه‌ڵێن دایخه‌.
+ هیچ سه‌ركرده‌یه‌كمان نازانێ چۆن له‌حیزبه‌كه‌ی خۆی‌ دوورتر بڕوانێ، ئه‌گینا پێی‌ ئه‌ڵێن ماندێلا.
+ كه‌لانه‌ وا دروست نه‌كراوه‌ به‌چه‌تاڵ بیخۆی‌، ئه‌گینا پێی‌ ئه‌ڵێن پیتزا.
+ كه‌ میلله‌ت لێی‌ قه‌وما نابێ له‌ماڵه‌وه‌ به‌ بیجامه‌وه‌ دابنیشیت ئه‌گینا پێی‌ ئه‌ڵێن هین.
+ رۆشنبیر نابێ ده‌عوه‌تی هه‌موو ته‌له‌فزیۆنێك قبوڵ بكات ئه‌گینا پێی‌ ئه‌ڵێن چاودێر.
+ رێكه‌وتن ئه‌وه‌ نییه‌ له‌ئه‌رشیفا فڕێی‌ بده‌ی، ئه‌گینا پێی‌ ئه‌ڵێن رێكه‌وتنی ستراتیجی.

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure