هەواڵ

-

فیزیای سیاسی‌ ‌

د.شیركۆ عبدالله‌‌
10/15/2014 4:35:25 AM 459 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

دۆستایه‌تی ئه‌ردۆغان = (ره‌گی سێجای نرخی نه‌وت × خۆشباوه‌ڕیی كورد) ÷ سجنه‌كه‌ی ئاپۆ.
هێزی حیزب = (درێژی‌ ته‌كه‌توله‌كان - ته‌حه‌مولی بنكه‌) ÷ پاشقولی هاوپه‌یمانه‌كان.
چاره‌نووسی نه‌خۆشیی = (توانای دارایی نه‌خۆشه‌كه‌ - شاره‌زایی دكتۆر) 2 ویژدانی سه‌ندیكا.
راستگۆیی عه‌ره‌ب = (قڕوقه‌پی دوێنێ‌و ئه‌مڕۆ - چیرۆكه‌كانی شنگال) ÷ مێژووی ئه‌نفال.
مه‌وعیدی مه‌عاش = (سواڵ‌و ساقه‌ی داهاتی گومرگ + ره‌گی سێجای مه‌رحه‌مه‌تی ئاشتی هه‌ورامی) × سفر.
سومعه‌ی په‌رله‌مان = (بڕیاری دره‌نگ وه‌خت - ده‌سه‌ڵاتی فیعلی) ÷ رێكه‌وتنی ژێربه‌ژێر.
ماوه‌ی ده‌ربازبوون له‌ترافیكه‌كه‌ی مه‌جیدبه‌گ = (120 چركه‌ی سور + ته‌قه‌ڵی ده‌بڵ كابینه‌كان) × مه‌شغه‌ڵه‌تی پۆلیسه‌كه‌ به‌مۆبایله‌وه‌.
چاره‌نووسی موعاره‌زه‌ = (1|2ی سه‌فه‌ره‌ نهێنییه‌كانی سه‌ره‌وه‌ - بێزاریی میلله‌ت) × سیسبوونه‌وه‌ی وه‌عده‌كان.

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure