هەواڵ

-

خه‌باتی ژێر مه‌ریخیی

د.شیركۆ عبدالله‌‌
10/26/2014 3:34:02 AM 525 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان له‌م واقیعه‌ تفت‌و تاڵه‌ زه‌یتونییه‌ بدزینه‌وانێ، باشترین شت خه‌یاڵه‌. خه‌یاڵیش هه‌تا دورتر بڕوات چاكتره‌. مه‌سه‌له‌ن داڵغه‌لێدان به‌ئه‌سته‌موڵه‌وه‌ حه‌فتا ئه‌وه‌نده‌ی خه‌یاڵكردنه‌وه‌ له‌هاوینی گه‌لی عه‌لی به‌گ خۆشه‌. ئه‌گه‌ر بشتوانیت به‌خه‌یاڵ خۆت له‌م كوڕه‌ی‌ عه‌رزه‌ بۆگه‌نه‌ نه‌جات بده‌یت‌و بگه‌یته‌ مه‌ریخ ئه‌وه‌ نه‌ك هه‌ر ده‌رگای كه‌ماڵی‌ به‌خته‌وه‌ریت لێ ئه‌كرێته‌وه‌، به‌ڵكو قسه‌و ته‌علیقه‌كانیش نه‌وعێكی تریان لێ‌ دێت. ئه‌وكاته‌ ئیتر:
+ هاووڵاتی ناچێته‌ لای مه‌سئول خۆش خۆش بڵێ عه‌رزت ئه‌كه‌م، ئه‌ڵێ مه‌ریخت ئه‌كه‌م.
+ سوێند ناخۆیت بڵێی‌ به‌عه‌رزو ناموسم، ئه‌ڵێی‌ به‌مه‌ریخ‌و ناموسم.
+ مه‌سئولی ئه‌وێ عه‌رزی باش داگیر ناكات. نه‌خێر. ئه‌چێ مه‌ریخێكی تیجاری له‌سه‌ر ئامۆزاكانی تاپۆ ئه‌كات.
+ كه‌ له‌واعه‌ی سه‌عاتێكدا شه‌ش جار لوتت ئه‌ته‌قێ به‌لوتی شه‌ریكه‌كه‌تدا ناڵێی‌ عه‌رز خڕه‌، ئه‌ڵێی‌ مه‌ریخ خڕه‌.
+ سكاڵای هیچ كارمه‌ندێكت بۆ ناهێنن نووسیبێتی په‌نجا خاڵم هه‌یه‌ كه‌چی‌ عه‌رزه‌م وه‌رنه‌گرتووه‌، ئه‌ڵێ شه‌ست خاڵم هه‌یه‌و 140 مه‌تر مه‌ریخم وه‌رنه‌گرتووه‌.
+ كه‌ زه‌لامێكی گرگنی هاروهاج له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن ئه‌بینی، هاواری‌ لێ‌ ناكه‌یت گونی عه‌رز، ئه‌ڵێی‌ گونی‌ مه‌ریخ.
+ كه‌ داهاته‌كه‌ دیار نامێنێت ناڵێن عه‌رز قوتی دا، ئه‌ڵێن چووه‌ به‌ناخی مه‌ریخدا.
+ كه‌ دراوسێكه‌تان به‌لێكزسه‌وه‌ پۆزی به‌سه‌را لێ‌ دایت واقت وڕ نه‌مێنێ، چونكه‌ تێكۆشه‌ره‌و خه‌باتی ژێر مه‌ریخیی هه‌یه‌.

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure