هەواڵ

-

ئیتر وایه‌

د.شیركۆ عبدالله‌‌
10/28/2014 3:33:41 AM 592 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

+ به‌ڕه‌ئی‌ تۆ ئیعتیادییه‌ غه‌ڵه‌تیش بكه‌م؟
-زۆریش ئیعتیادییه‌ قوربان. قابیله‌ تۆ له‌ناپلیۆن موهیمتر بیت؟!
+ ناپلیۆن؟!!.. بۆچی‌ ئه‌ویش وه‌ختی خۆی‌ غه‌ڵه‌تی كردووه‌؟
-ده‌یان غه‌ڵه‌ت به‌گم.. ئینجا نه‌ك هه‌ر ئه‌و.. (ئه‌ره‌ستو)ش غه‌ڵه‌تی هه‌یه‌.
+ كوڕه‌ وا نه‌ڵێی‌. ئه‌ره‌ستو چۆن غه‌ڵه‌ت ئه‌كا.
-به‌سه‌ری‌ خۆم غه‌ڵه‌تی وای هه‌یه‌ مناڵیش نایكا.. له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌ر گوێشی‌ مه‌ده‌رێ.. غه‌ڵه‌ت بكه‌ به‌ئاره‌زوی خۆت.
+ ماڵت ئاوابێ. وه‌ڵڵاهی خه‌مم لێ‌ هاتبوو، ئه‌مگو ره‌نگه‌ غه‌ڵه‌ته‌كانم ئیزعاجی كردبن.
-به‌عه‌كسه‌وه‌ قوربان گیان.. به‌ڕاست ئه‌و زه‌رفه‌ گه‌وره‌یه‌ چییه‌؟
+ حه‌ب‌و ده‌رمانه‌ كوڕم.. دووربێ له‌ڕووت نه‌ختێ سه‌رمام بووه‌.
-ئینجا هه‌ڵامه‌ت ئه‌و هه‌موو تڕوتفاقه‌ی بۆچییه‌ گه‌وره‌م. وه‌ره‌ با بتشێلم‌و ئینجا دوایی قه‌نداغێ هه‌ڵقوڕێنه‌ عه‌له‌مت تیا نامێنێ.
+ هه‌تیو قابیله‌ تۆ له‌دكتۆر باشتری لێ‌ بزانیت؟
-قوربان گیان دكتۆری ئێره‌ (شت) زل ئه‌كا.. به‌عه‌كسی‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌.
+ حاح.. یه‌عنی سیاسییه‌كان شت زل ناكه‌ن؟
-نه‌خێر نه‌وه‌ڵڵا.. فه‌رموو بۆ ئه‌و كۆبانییه‌ موهیمه‌ دایان ناوه‌ ته‌نیا (150) پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ بكه‌ن.
+ رۆڵه‌گیان ئه‌وه‌ به‌ده‌ست خۆیان نییه‌.. ئه‌ردۆغان رازی نابێ به‌زیاتر.. ئه‌ڵێ (150) كه‌س سه‌رو زیادێتی، ئه‌گینا ئه‌مان به‌ته‌مای زۆربوون بینێرن.
-موه‌فه‌ق بن ئیشه‌ڵڵا.. باشه‌ كه‌ی ئۆغر ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر خێر؟
+ نازانم.. چاوه‌ڕێی‌ په‌ساپۆرتن بۆیان ده‌ربێنن.
-په‌ساپۆرتی چی‌ قوربان.. خۆ بۆ سیاحه‌ت‌و كۆنسێرت ناڕۆن..
+ بڵێین چی‌ رۆڵه‌ ئیتر وایه‌.
-چی‌ وایه‌؟
+ هاوكارییه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان.

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure