هەواڵ

-

با تێت هه‌ڵ نه‌ده‌م

د.شیركۆ عبدالله‌‌
10/30/2014 3:50:51 AM 571 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

هاووڵاتی: ئای‌ چی‌ پێ كردین داعشی‌ غه‌زه‌ب
سه‌دی نۆزده‌مان بووه‌ به‌عه‌ره‌ب
له‌ناو بازاڕا دیشداشه‌ له‌به‌ر
جرت‌وفرتیانه‌ له‌مبه‌ر بۆ ئه‌وبه‌ر
ته‌كسی‌‌و كاسبكار واقیان وڕماوه‌
كه‌س ئه‌ی‌ ره‌قیبی له‌بیر نه‌ماوه‌
جانتایان پێیه‌، نازانی چییه‌
بودجه‌ی هه‌رێمه‌ یان تی‌ ئێن تییه‌؟

مه‌سئول: قه‌ی‌ چێكا با بێن برای‌ چاو ره‌شن
له‌م وڵاته‌دا خاوه‌نی به‌شن
گه‌ر ئه‌وان بڕۆن كاسپی‌ نامێنێ
له‌سوپه‌رماركێت په‌پوو ئه‌خوێنێ
گیرفانیان گه‌رمه‌و ده‌ستیان بڵاوه‌
هه‌ر معامه‌له‌ی كورده‌ گڵاوه‌

هاووڵاتی: چۆن وا ئه‌فه‌رموی ئه‌ڵێی‌ قه‌یناكه‌
بۆ ئه‌منی قه‌ومی زۆر خه‌ته‌رناكه‌

مه‌سئول: كوڕه‌ ده‌ بڕۆ با تێت هه‌ڵ نه‌ده‌م
كێ ئه‌منی قه‌ومیی كردووه‌ به‌خه‌م؟!!

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure