هەواڵ

-

ئه‌گه‌ری ئیبۆلا

د.شیركۆ عبدالله‌‌
11/2/2014 3:06:32 AM 499 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

عیلله‌تێكی تر كه‌ له‌گه‌ڵ داعش‌و جه‌ماعه‌ته‌ قۆڕه‌كه‌یدا داكه‌وتووه‌، نه‌خۆشی‌ ئیبۆلایه‌. ئه‌م عیلله‌ته‌ پیسه‌ نیوه‌ی عاله‌مه‌كه‌ی بردۆته‌ شه‌رای مه‌رگ، به‌ڵام له‌سایه‌ی خواو هیممه‌تی جوغرافیاوه‌ تائێستا له‌ئێمه‌ به‌دووره‌. كاربه‌ده‌ستان وه‌عدی شه‌ره‌فیان داوه‌ نه‌هێڵن ئه‌و مه‌لعونه‌ پێ‌ بخاته‌ ئه‌مدیوی كوردستانه‌وه‌و ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی ئیبۆلا له‌هه‌رێمدا ئه‌گه‌رێكی دووره‌. یه‌عنی ئیحتیمالی تووشبوونمان به‌و ده‌رده‌ بێده‌رمانه‌ به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ رێی‌ تێده‌چێ كه‌:
1. ئۆباما له‌پڕ قه‌رار بدات خوشكێكی خۆی‌ یان هی جۆ بایدنی جێگری بخاته‌ باخه‌ڵی ڤلادیمیر پۆتینه‌وه‌.
2. براده‌ران ده‌ستبه‌رداری‌ ئاشتی هه‌ورامی ببن‌و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان به‌لاپتۆپه‌كه‌وه‌ راده‌ستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بكه‌ن.
3. حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵاو ئه‌میری قه‌ته‌ر ئاشت ببنه‌وه‌و پێكه‌وه‌ ماوه‌ی مانگێك به‌ سیاحه‌ت بچن بۆ تایلاند.
4. داعش هه‌ڵسێ له‌موسڵ كۆنسێرتێك بۆ نه‌جووه‌ كه‌ره‌م رێكبخات به‌ڕه‌قسی‌ شه‌رقییه‌وه‌.
5. حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ناخافڵ خۆی‌ بكات به‌هه‌ولێرداو بڵێ‌ فه‌رموو ئه‌وه‌ پاره‌ی هه‌شت نۆ مانگی رابردووتان به‌سێ‌ تریلیۆن سه‌ره‌مه‌قه‌سته‌وه‌.
6. ئه‌ردۆغان عه‌ریزه‌یه‌ك بنووسێ بۆ تیپی‌ كیژان داوا بكات بڵێ حه‌ز ئه‌كه‌م فێری ئه‌ی‌ ره‌قیب ببم.

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure