هەواڵ

-

چی‌ بوو؟؟ ‌

د.شیركۆ عبدالله‌‌ 2/12/2014
12/2/2014 4:54:00 PM 521 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

نیگه‌رانی‌‌و ترسی‌ گرده‌كه‌ گه‌یشتبووه‌ ئه‌وپه‌ڕی‌. به‌هه‌نگاوی‌ خێرا به‌ به‌رده‌م هۆڵی‌ مناڵبوونه‌كه‌دا ماخۆلانه‌كه‌ی‌ نمایش ئه‌كردو یه‌ك له‌سه‌ر یه‌ك مژی‌ ئه‌دا له‌جگه‌ره‌كه‌ی‌. دوكه‌ڵی‌ جگه‌ره‌كه‌ ئه‌چوو به‌سه‌روچاوی‌ كۆمه‌ڵێك خزم‌و كه‌س‌وكاردا كه‌ له‌ڕاستیدا مێشێك میوانیان نه‌بوو، به‌ڵام له‌ڕووی‌ مه‌راییه‌وه‌ جاربه‌جار به‌هه‌ناسه‌یه‌كی‌ سارد هاوده‌ردییان نیشان ئه‌داو جاربه‌جارێكیش ته‌ماشای‌ سه‌عاته‌كه‌یان ئه‌كرد. سه‌عاته‌كه‌ وه‌ختی‌ خۆی‌ عه‌ره‌بێكی‌ ناسیاو به‌دیاری‌ هێنابووی‌، به‌ڵام ته‌وقیته‌كه‌ی‌ ئینگلیزی‌ بوو. ئینگلیز بازرگانێكی‌ چاوشینی‌ لوتباریك بوو كه‌ مه‌راقی‌ رازیكردنی‌ دڵی‌ گرده‌كه‌ هێنابوویه‌ ناو جه‌ماعه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانییه‌كدا له‌ولاتره‌وه‌ دانیشتبوون‌و به‌ئه‌سپایی‌ قسه‌یان بۆ یه‌كتر ئه‌كرد.
ئه‌ڵمانی‌: من تێناگه‌م ئه‌و شاخه‌ جوانه‌ كه‌ڵه‌گه‌ته‌ چۆن شووی‌ كردووه‌ به‌م گرده‌ گرگنه‌؟ تۆ بڵێی‌ مه‌سه‌له‌كه‌ خۆشه‌ویستی‌ بووبێ‌؟!.
ئینگلیز: نه‌ بابه‌، خۆشه‌ویستی‌ چی‌!! له‌خوێندا داویانه‌تێ‌، خوێن به‌ده‌ستكێشی‌ فه‌ڕاشێكی‌ سه‌ریعه‌وه‌ تك تك رژایه‌ ناو ده‌رگاكه‌. ده‌رگاكه‌ شه‌ققه‌یه‌كی‌ قایمی‌ لێ هه‌ڵسا. گرده‌ گرگنه‌كه‌ راچڵه‌كی‌. سه‌ری‌ به‌رزكرده‌وه‌ كارمه‌ندێك بوو هاتبوو مژدانه‌كه‌ وه‌ربگرێت.
كارمه‌ند: مژده‌م به‌نێ‌، ته‌واو. نه‌جاتی‌ بوو.
گرده‌كه‌: ئه‌گ به‌قوربانی‌ ده‌مت بم.. چی‌ بوو؟
كارمه‌ند: مشكێك.

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure