هەواڵ

-

هه‌نجیری زه‌ڵم ‌

د.شیركۆ عبدالله‌‌
1/4/2015 12:01:13 PM 503 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

+ ئه‌رێ‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ حه‌زیان له‌پۆسته‌؟.
- راست ئه‌كه‌ی به‌خوا. پۆستیان له‌فه‌یسبوكدا نه‌هێشت هه‌موویان دزی.
+ ئه‌وه‌ت عه‌رز ناكه‌م قوربان. پۆستی حكومی ئه‌ڵێم. كاك نێچیری داماو هه‌ر به‌وه‌دا را ئه‌گات پۆستی تازه‌ دابتاشێت، كه‌چی‌ هه‌ر ده‌مكوت نابن.
- به‌ڕه‌ئی‌ من هێشتا مه‌جال زۆر ماوه‌. ئه‌توانن ئه‌نواع‌و ئه‌شكاڵ وه‌زاره‌ت‌و ده‌زگای تر دروست بكه‌ن.
+ مه‌سه‌له‌ن وه‌كو چی‌؟.
- وه‌كو زۆر شت. ئه‌توانن له‌ته‌نیشت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ وه‌زاره‌تێكی تر دروست بكه‌ن ناوی بنێن وه‌زاره‌تی هێزه‌ بندیواره‌كان. له‌به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌شدا وه‌زاره‌تی هین دروست بكه‌ن، مه‌لزه‌مه‌و مامۆستای تایبه‌ت.
+ ده‌مخۆش ئافه‌رم.
- هه‌روه‌ها له‌ولای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیشه‌وه‌ وه‌زاره‌تی موزه‌میدو ده‌رمانسازی لاكۆڵان یه‌كاویه‌كه‌. به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بخرێته‌ سه‌ر مودیریه‌تی خه‌سته‌خانه‌ ئه‌هلییه‌كان.
+ ره‌حمه‌ت له‌خۆت‌و فیكره‌ت.
- ناوی چییه‌ دوابڕاوه‌كه‌ش.. هین.. وه‌زاره‌تی كاره‌باش ئه‌گه‌ر مه‌جالی بدات ئه‌توانرێ مودیرییه‌تی داری‌ ماسیحه‌و موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌ك بكرێ به‌وه‌زاره‌تێكی سه‌ربه‌خۆو سێ‌ چوار حزبی پێ رازی بكرێ.
+ كوڕه‌ تۆ زۆر موهیمی به‌قورعان. چیتر؟.
- ئه‌توانین ته‌له‌فزیۆنه‌كانیش بكه‌ین به‌پۆستێك.
+ ئاخر چۆن؟.
- چاك. ئه‌توانرێ بۆنموونه‌ بخرێنه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ.
+ سه‌ر وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بۆ؟. 
- له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌م وه‌زعه‌ ناخۆشه‌دا، ئه‌و رۆژه‌ KNN باسی‌ چی‌ بكات باشه‌؟.
+ باسی‌ چی‌؟.
- هه‌نجیری زه‌ڵم.

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure