هەواڵ

-

مه‌خلوقی نمونه‌ ‌

د.شیركۆ عبدالله‌‌
1/7/2015 11:34:49 AM 688 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

بۆ هه‌ڵبژاردنی مه‌خلوقی نموونه‌یی ئه‌مساڵ‌و هه‌موو ساڵه‌كانی تریش، ئینسان ئه‌گه‌ر له‌ئێستاوه‌ تا ته‌واوبوونی (حه‌ریمولسوڵتان) سه‌ر بهێنێت‌و سه‌ر ببات شتێك نادۆزێته‌وه‌ موهیمتر بێت له‌پاره‌. ئه‌م داهێنراوه‌ سیحراوییه‌ ته‌نیا هه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ حكومه‌ت دیقه‌دیقه‌ی میلله‌تی پێ‌ ئه‌دات، به‌ڵكو سه‌دان خه‌سڵه‌تی نه‌وعاونه‌عیشی‌ هه‌ڵگرتووه‌ كه‌ به‌نده‌ لێره‌دا به‌چه‌ند دانه‌یه‌كی ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ سه‌رودڵتان ده‌گرم:
1. پاره‌ له‌كاتی پێویستدا ده‌توانێت ببێته‌ كوته‌كی ده‌سه‌ڵات‌و سه‌ری‌ نه‌یارانی پێ‌ پان بكرێته‌وه‌.
2. باشترین په‌یژه‌و مه‌سعه‌ده‌. زه‌لامه‌ نزم‌و خوارینه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌حوكمی پاره‌ یه‌كسه‌ر ئه‌گه‌نه‌ قاتی سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی رێزو سه‌رسامی.
3. رۆڵی‌ فاست‌و ده‌سته‌سڕ ئه‌گێڕێت بۆ پاككردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌ له‌كه‌یه‌كی سیاسی‌‌و ئه‌خلاقی.
4. له‌گه‌مه‌ سیاسییه‌كاندا، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پاره‌ كرابێت، چاكترین جۆكه‌ره‌و ئه‌توانێ دوو لۆی‌ قه‌ره‌ی ئه‌م ته‌كه‌توله‌ بخاته‌ پاڵ چوار لۆی‌ كوپی ته‌كه‌توله‌كه‌ی ئه‌ولاو بڵێ میاو.
5. سه‌ركه‌وتووترین‌و سه‌ریعترین زنجیره‌ بۆ داخستنی ده‌می ركابه‌ره‌ سیاسی‌‌و بازرگانییه‌كان.
6. عه‌مه‌لیترین ئیسپانه‌یه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌موو برغویه‌كی سلاك له‌په‌یوه‌ندییه‌ عاتیفی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.
7. پاره‌ له‌هه‌موو ئان‌و زه‌مانێكدا چاكترین.. ببورن جێگه‌ نه‌ما.

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure