هەواڵ

-

له‌سه‌ر بومه‌له‌رزه‌كان ‌

د.شیركۆ عبدالله‌‌
2/1/2015 6:18:02 PM 1573 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

بومه‌له‌رزه‌ جیقنه‌كانی‌ ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی‌ سلێمانی‌– كه‌ ئیشه‌ڵڵا بێ‌ ئافات ئه‌بن– وه‌ك هه‌موو رووداوێكی‌ تر به‌عزه‌ جه‌ریده‌و لایه‌نێك ئه‌هێنێته‌ قسه‌. هه‌ندێك له‌و قسانه‌ هێنده‌ گرنگ ده‌رئه‌چن كه‌ ئه‌گه‌نه‌ خانه‌ی‌ نوتق. فه‌رموون ئێوه‌و چه‌ند نموونه‌یه‌كی‌ خه‌یاڵاوی‌ ئه‌و نوتقانه‌:
هه‌ولێر: حیكمه‌ت‌و دیپلۆماسییه‌تی‌ کورد پلانی‌ بومه‌له‌رزه‌كانیان پوچه‌ڵ‌ كرده‌وه‌.
سپی‌ میدیا: بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ بومه‌له‌رزه‌كانی‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ هه‌رێم، سه‌رۆك كۆمار خزمێكی‌ تری‌ خۆی‌ كرد به‌ڕاوێژكار.
خه‌بات: بومه‌له‌رزه‌كانی‌ سلێمانی‌.. هه‌لێكی‌ تری‌ مالیكی‌ بۆ دژایه‌تیكردنی‌ كورد.
باس: بومه‌له‌رزه‌كانی‌ سلێمانی‌.. رووداوی‌ سروشتی‌ یان نه‌خشه‌یه‌كی‌ سێ‌ قۆڵی‌ ئێران‌و په‌كه‌كه‌و یه‌كێتی‌؟؟
وشه‌: فه‌لاح مسته‌فا: سه‌باره‌ت به‌بچووكیی‌ ئه‌و بومه‌له‌رزانه‌، ناڕه‌زایی‌ خۆمان گه‌یانده‌ هاوپه‌یمانان.
خه‌ندان: به‌م خواردنانه‌ خۆت له‌قه‌بزیی‌ رزگار بكه‌.
رووداو: بومه‌له‌رزه‌كانی‌ سلێمانی‌‌و ئاسۆیه‌كی‌ فراوانتر بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم‌و سه‌رۆك ئه‌ردۆغان.
سلێمانی‌: ئه‌رێ‌ باشه‌ هه‌ر من مه‌ڕم؟؟؟

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure