هەواڵ

-

عاشق و سیاسه ت

مقداد هه له بجه یی
4/12/2015 6:26:54 PM 949 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

عاشق و سیاسه ت ؟ عاشق و سیاسە ت دو دوانە ی لەیە ک دانە براو هاوتا لە درۆ و بربر له خیانە ت ج زه مانیکه؟ دونیام بینی له عە شقا درۆ و لە سیاسە ت خیانە ت عه شق:بینیم كوڕە گورگەكان لە زستان و بەهاردا پاڵتۆی تێكدانی عەشقیان پۆشیبوو و لە پایز و هاویندا تیشێرتی خیانەت بە نێوی عەشق لەسەر جەستە ڕەشتر لە ناخە ڕەشەكەیان پۆشرابوو، دەمبینی دەیان مێ بە فیكرە عەلمانییەكانیان دەگووت ئێوە لە لە دین و ئیسلام تێ نەگەیشتوون، ئیسلام و دین هەرگیز بە خراپە باسی ژنیان نەكردووە و بە پیرۆزیان نرخاندووە، سیاسه ت: لەبەر چاوی من و گەل پیاوە ورگ بەرزەكان كە نەیان دەتوانی چووكی خۆیان ببینن بە من و گەلیان دەگووت متمانەمان پێ بكەن، ئێمەیش ساویلكانە لە ساڵێكدا ڕۆژێك فریو دەدراین و سەرجەم ڕۆژەكانی دیكەی ساڵ بۆنی درۆ و گەندەڵی و كڵاو لەسەرنان كاسی دەكردین و ورد و خاشی دەكردین، بە پیرۆزی كوردستان بە چاوی خۆم دەمبینی كورد و كوردستان بۆ دوو عانە و زیاتر تێر كردنی نەوەی نەوەی ئەسڵەح و ورگ بەرزەكان كورد و كوردستان دەفرۆشرا و لە پێناوی شەوێكی پڕ چێژ و زەوقدا عەشق و خۆشەویستی و بەها جوانەكانی ژیان لە خاچ دەدران و دواتر لە ژێر گڵ دەنران

m9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure