هەواڵ

-

به‌ئیجازه‌ی‌ ده‌روێش عه‌بدوڵڵا

د.شیركۆ عه‌بدوڵڵا
12/4/2015 7:16:26 PM 447 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه


قوربانی‌ دووسه‌د كۆبوونه‌وه‌ی‌ بێ‌ سه‌مه‌رت بم
حه‌یرانی‌ بودجه‌ی‌ تێروپڕی‌ وه‌ك قه‌ته‌رت بم

كاتێ‌ كه‌ مه‌عاش دوا ئه‌كه‌وێ‌ سێ‌ مانگی‌ له‌سه‌ر یه‌ك
هه‌رخۆم به‌فیدای‌ سه‌بر و پشووی‌ شه‌عبی‌ مه‌ڕت بم

ئه‌و نه‌وته‌ی‌ هه‌موو رۆژێ‌ كه‌ ده‌ڕواته‌ غه‌ریبی‌
پێم خۆشه‌ منیش وه‌ك حه‌لیفی‌ بێ‌ خه‌به‌رت بم

حیقدێك كه‌ ره‌قیب فیلمی‌ منی‌ پێ‌ ئه‌سوتێنێ‌
زوڵمیشه‌ قه‌ینا به‌قوربانی‌ زوڵم و جه‌ورت بم

ئه‌حبابی‌ ریا هه‌موو مونته‌زیری‌ لوتفی‌ جه‌نابن
یاخوا به‌فیدای‌ عیلاقاتی‌ ده‌وروبه‌رت بم

هه‌ر كورده‌ له‌ناو پاسا ئه‌ترشێت‌و ئه‌ڵێت
قوربانی‌ گه‌راجی‌ پڕ درع‌و پڕ هه‌مه‌رت بم

له‌وسه‌ر كه‌ هاتیت چه‌ند رووت‌و ره‌جاڵ بویت
قوربانی‌ كۆشك‌و ته‌لاری‌ ئه‌مڕۆو ئه‌مسه‌رت بم

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure