هەواڵ

-

دایه‌... لۆگ

د.شیركۆ عبدالله‌‌
6/26/2016 7:42:23 PM 536 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئه‌فسه‌ری‌ ئاسایش: سه‌یرم لێیه‌ مامۆستا.. خۆت دكتۆرات هه‌یه‌ كه‌چی‌ كوڕه‌كه‌ت به‌ شه‌ڕه‌شه‌ق مه‌عهه‌دیشی‌ ته‌واو نه‌كرد.
مامۆستا: ئه‌ڵێی‌ چی‌، ئه‌رێ‌ وه‌ڵڵا.
ئه‌فسه‌ری‌ ئاسایش: خۆت جگه‌ره‌ ناكێشی‌ كه‌چی‌ ئه‌و به‌ نێرگه‌له‌وه‌ حه‌فتا فیعلی‌ هه‌یه‌.
مامۆستا: به‌داخه‌وه‌. ئه‌رێ‌ وه‌ڵڵا.
ئه‌فسه‌ری‌ ئاسایش: باشه‌ بۆ؟ سه‌به‌ب؟
مامۆستا: قوربان گیان په‌روه‌رده‌كه‌مان جیاوازه‌. كوڕه‌كه‌م په‌روه‌رده‌ی‌ ده‌ستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌.
***** 
ئه‌ولاد: ته‌ق ته‌ق.. بابه‌ گیان یارمه‌تی‌ هه‌یه‌؟
باوك: ها كوڕم.. خێر؟
ئه‌ولاد: خه‌وم لێ‌ ناكه‌وێ‌.. هاتووم كتێبێكم بده‌یتێ‌ بیخوێنمه‌وه‌ به‌شكو خه‌وم پیابخات.
باوك: های‌ تڕحێو.. كتێب ئه‌خوێنیته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بنوی‌!!!
*****
یه‌كه‌م: ئاگات لێیه‌ بریتانیا چی‌ له‌خۆی‌ كرد؟! له‌و یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا موهیمه‌ چووه‌ ده‌ره‌وه‌.
دووه‌م: ئه‌وه‌یان باشتره‌ به‌قوربان. قابیله‌ تۆ له‌خۆیان چاكتری‌ لێ‌ بزانی‌؟! زۆربه‌ی‌ پیره‌كان ده‌نگیان بۆداوه‌.
یه‌كه‌م: ئینجا پیر به‌گونیه‌وه‌، سبه‌ینێ‌ ئه‌مرێ‌ چی‌ له‌وه‌. قوڕه‌كه‌ بۆ گه‌نجه‌كان ئه‌گیرێته‌وه‌.
***** 
ئه‌حمه‌د: نه‌وته‌كه‌یان برد.
مه‌حمود: ئه‌زانم. ئاگام لێیه‌.
ئه‌حمه‌د: به‌ته‌مای‌ ئاڵتون‌و تڕوتفاقه‌كانی‌ تریشن.
مه‌حمود: ئا. به‌رنامه‌یه‌كی‌ وایان هه‌یه‌.
ئه‌حمه‌د: ته‌ئریخه‌ جوانه‌كه‌شیان برد.
مه‌حمود: ده‌مێكه‌ قوربان.
ئه‌حمه‌د: ئه‌ی‌ باشه‌ من چی‌ به‌رم؟!
مه‌حمود: شه‌ق.

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure