هەواڵ

-

لەباكورەوە بۆنی كلپەی شۆرش دەكەم چارەنوسی دیکتاتۆرەکان بەم شیوەیە !!!

مقداد هەلەبجەیی
7/16/2016 9:17:25 AM 1102 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

  دوینێ ڕووداوەكەی نیسی فەڕەنسا و ئەمڕۆش كودەتای توركیا،! هیچ دەسەڵاتدارێک نابێت زیاتر لە سنوری خۆی لەم سەردەمەدا پێ راکێشێت ئەبیت حساب بۆ رای هەموو گەل بە کەمینەوە و زۆرینەوە بکات. من گەش بینم جارێ زۆر زووە بۆ بڕیاردان،زۆر زووە بڵێین كورد قازانج ئەكات،چونكە سوپا هەمان ئەو سوپایەیە كە دوێنی لە قەندیلی ئەدا،توركیا ئەندامی ناتۆو گەورەترین دووەم هێزی ناتۆیە،لە بارەی ئەمریكا ئەمریكا سیاسەتی بانێكەو دوو هەوایە،ئەمەش یارییە بەڵام كۆتاییەكەی ڕوون نییەو زووە بۆ بڕیاردان زۆر زووە بڵێین كورد دەستكەوتی ئەبێت،ئەوان مەرعەجیان ئەتاتوركەو ڕوحێتیان كەمالییە ئێ لە مێژووش ڕوونە ژیانی كورد لە سایەی كەمالی چی بووە،ئاكپارتی وا بە ئاسان ئەم شگستە قەبوڵ ناكات و بە ئاسانی ناكشێتەوە،كوردی توركیا ئەگەر بۆی ڕەخسا با ئۆجەلان ڕزگار بكات مەگەر بەس ئەوە دەستكەوت بێت وەكو سەرەتایەك تا كوردی باكور شێك دەستبخات،كودەتاكەش هەموو سوپا نییە بەڵكو گروپە، ته نها له حاله تى شه رى ناوخوى توركيا كورد ده بيته خاوه نى راسته قينه ى خوى له م كوده تا ! ده نا به سه ركه وتن شكستى كوده تا كورد حالى باش نابيت له باكور و بيگومان كاردانه وه ى ته واوى له سه ر باشورى كوردستان ئه بيت . خۆیەگەر ئەم كودەتایە سەربگرێت عه قدى 50 ساله كه شمان مەسیری نادیار دەبیت

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure