هەواڵ

-

دۆخی یه‌كێتی ئومێد یان نائومێدی

هاوكار محه‌مه‌د
5/31/2017 8:40:47 PM 597 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

یاده‌ مه‌زنه‌كه‌، بۆچی ته‌رخان بكه‌ین؟

له‌شۆرشی ئه‌یلولدا، ئه‌وانه‌ی كه‌دواتر شۆرشی نوێیان له‌شه‌وه‌ زه‌نگی تاریكدا هه‌لگیرساند، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌گه‌ل ئه‌و رایه‌دا نه‌بوو، به‌رێكه‌وتنی( شای ئێران و سه‌دام حوسین) كورد ئاشبه‌تاڵ به‌گه‌وره‌ترین شۆرشی خۆی بیكات، ئه‌م ره‌وته‌ی كه‌دژایه‌تی ئاشته‌باڵیان ده‌كرد، زیادتر له‌ده‌وری سه‌رۆك مام جه‌لال و خوالێخۆشبوو ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كۆبونه‌وه‌ و هه‌ربۆیه‌ ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر هێڵی دژایه‌تی ئاشبه‌تاڵ بوون، چۆكیان بۆ مه‌رام و پیلانه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته‌دا(عێراقی سه‌رده‌می سه‌دام و ئێرانی سه‌رده‌می شا)دانه‌داو ته‌نیا چه‌ند مانگێك دوای ئاشبه‌تاڵ كاریگه‌رتین شۆڕشیان هه‌ڵگیرسانه‌وه‌، شۆرشه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌ساڵی 1976 نه‌ك هه‌ر ملی بۆ ئه‌و دوو وڵاته‌ زلهێزه‌ نه‌دا، به‌ڵكو چالاكی و جموجوله‌ سه‌ربازی و پارتیزانییه‌كانی یه‌كێتی و ئه‌و گۆرانكاریانه‌شی له‌ناوچه‌كه‌ رویدا بوون به‌هۆكاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ی( شا و سه‌دام) و په‌رپابوونی شه‌رێكی سه‌خت له‌نێوان سه‌دام و شا و وڵاته‌كانیان كه‌ هه‌شت ساڵی ته‌واوی خایاند(1980-1988)

یه‌كێتی له‌ساتی دروستبوونییه‌وه‌ تائێستا به‌رده‌وام ته‌حه‌دای ئه‌گه‌ره‌ سه‌خته‌كانی كردووه‌، هه‌رئه‌وه‌شه‌ وای كردووه‌ كه‌یه‌كێتی به‌پێوانه‌ی نه‌یارانی كوردو له‌چاوی دوژمنانی كوردا بیزراو رمی سه‌ردڵیان بووه‌، ئینجا ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ته‌حه‌دای هه‌رهه‌وڵێكی گه‌وره‌داگیركه‌رانی كوردستانی نه‌كردووه‌، ئه‌ی ئایا:

1-یه‌كێتی چۆن توانی به‌چه‌ند ده‌سته‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌و چه‌ند پارچه‌ چه‌كێكی ته‌قلیدی و فیشه‌كی نیمچه‌ ستۆكه‌وه‌، شۆرشێك به‌رپابكات كه‌ پێشتر شۆرشێكی گه‌وره‌ به‌ده‌یان هه‌زار چه‌كدار و سه‌دان ملیۆن دۆلاره‌وه‌ پێ نه‌كرابێت؟

2-یه‌كێتی چۆن توانی ئه‌و سه‌رمایه‌ گه‌وره‌ مرۆییه‌(خه‌لكی كوردستان) به‌گه‌ربخاته‌وه‌، كه‌له‌وكاته‌دا ئاشبه‌تاڵ نوزه‌ی له‌تین وهیوا و خه‌باتی خه‌ڵك بڕی بوو؟

3-ئه‌وانه‌ی ئاشبه‌تاڵیان به‌ شۆرشی ئه‌یلول كرد هیچ حسابێكیان بۆ راوبۆچوونی خه‌ڵك نه‌كردبوو،، سه‌ركردایه‌تی شۆرش به‌بێ گه‌رانه‌وه‌ بۆ خه‌ڵك و هێزه‌ چه‌كداره‌كان بروسكه‌ی ئاشبه‌تاڵیان بۆ خه‌ڵك لێدا، به‌ڵام یه‌كێتی به‌شێوه‌یه‌كی پۆپۆلیزم* خه‌ڵكیان ئاشتكرده‌وه‌ و خه‌ڵكیان كردبه‌خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی شۆرش و یه‌كێتی، ئه‌ی ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین ته‌حه‌دا رووداوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ نه‌بوو؟ یه‌كێتی پێیوابوو شۆرش به‌بێ خه‌ڵك ناكرێت، زیادله‌وه‌ش ئه‌وه‌ خه‌ڵكه‌ ده‌توانێت شۆرش هه‌لگیرسێنیت، به‌گه‌رخستنه‌وه‌ی خه‌ڵك و لێدانی سه‌نگه‌ری نوێ له‌دژی داگیركه‌ران به‌رابه‌رایه‌تی یه‌كێتی و مامجه‌لال، ئه‌و هیوایه‌ی دوژمنانی كوردی له‌ناوبرد كه‌ ده‌سته‌ی ئاشبه‌تاڵ له‌كاتی ئاشبه‌تاڵدا وه‌ك مژده‌ به‌داگیركه‌رانیان دابوو.

4-ئاشبه‌تاڵ متمانه‌ی نیوانی خه‌ڵكی نه‌هێشتن و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی تێكدا، ئه‌و متمانه‌یه‌ی كه‌له‌ئه‌نجامی 14ساڵی ته‌مه‌نی شۆرشی ئه‌یلول له‌ناو خه‌ڵكدا دروست بوبوو، به‌فیكه‌ی ئاشبه‌تاڵ هیچی نه‌ما، به‌ڵام یه‌كێتی به‌رێبازێكی روون و ته‌نیا له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا توانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك رێكبخاته‌وه‌ و خه‌ڵك بۆ قورسترین رۆگاری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ رێكبخاته‌وه‌، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له‌شۆرشی پێشوودا و دوای ئاشبه‌تاڵ چه‌كیان فریداو ئاماده‌ی برگری نه‌بوون، به‌شانازییه‌وه‌ پۆل پۆل په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كێتییه‌وه‌ ده‌كرد،ئایا ئه‌وانه‌ له‌ئه‌نجامی پڕوپاگه‌نده‌ی یه‌كێتییه‌وه‌ بوون به‌یه‌كێتی و ئه‌ندامی شۆڕشگێری شۆرشی نوێ،یان نه‌تیجه‌ی ئه‌و برواو متمانه‌یه‌ بوو كه‌به‌مام و جه‌ڵال و سه‌ركردایه‌تی شۆرشی نوێیان هه‌بوو؟

ئینجا:
كه‌مامجه‌لال و هاورێكانی یه‌كێتیان دامه‌زراندو زه‌نگی شۆرشه‌ سه‌خته‌كه‌یان لێدا، ئه‌وانه‌ی كه‌پێشتر دواین فیكه‌ی ته‌واوبوونی شۆرشیان لێدابوو، نه‌ك هه‌ر پشتیوانیان له‌شۆرش نه‌كرد، نه‌ك هه‌ر بێده‌نگیشیان هه‌لنه‌بژارد، به‌ڵكو به‌فیتی ئه‌ملاولا كه‌وتنه‌ دژایه‌تی و دانانی بۆسه‌ی ناجوامێرانه‌ بۆ مه‌فره‌زه‌ تازه‌ دروستبووه‌كانی یه‌كێتی و هه‌ر رۆژه‌ی ده‌سته‌یه‌كیان لێ شه‌هید ده‌كردن، جێبه‌جێكردنی پیلانی شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌و سه‌ركرده‌كان، ئه‌وه‌نده‌ی ئامانجی جێبه‌جێكه‌رانی پلانه‌كه‌بوو، ئه‌وه‌نده‌و زیادتریش مه‌رامی ده‌وڵه‌تانی دژه‌ كوردبوو، چونكه‌ ئه‌و ده‌وله‌تانه‌ باش تێگه‌یشتبوون كه‌شۆرشێك مام جه‌لال و كاكه‌ نه‌وه‌ رابه‌رایه‌تی بكه‌ن، له‌رووی چه‌ندێتی و چۆنیه‌تییه‌وه‌ كاریگه‌رترده‌بێت و كۆتایی به‌خه‌ونی داگیركه‌رانه‌یان ده‌هێنێت، هه‌ربۆیه‌ ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی كوردیان ده‌كرد پێیانبوابوو شۆرێك یه‌كێتی و مامجه‌لال به‌رپای بكه‌ن، كورد ئاسۆی هیواكنی روونتر ده‌بێت.ئه‌وه‌ش نه‌ك داگیركه‌ران بێزار ده‌كات، به‌ڵكو له‌داهاتوودا زه‌علانیشیان ده‌كات، بۆچونه‌كه‌شیان كتومت وه‌ك خۆی راست ده‌رچوو، چونكه‌ یه‌كێتی شۆرشه‌كه‌ی گه‌یانده‌ مه‌به‌ست و له‌راپه‌رینێكی جه‌ماوه‌ریدا به‌شی زۆری خاكی كوردانی باشووری رزگاركرد.

دوای راپه‌رین و رزگاربوونی به‌شێكی زۆری باشوور، ده‌وڵه‌تانی نه‌یار و دژه‌كورد، شێوازی پیلانه‌كه‌یان بۆ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ری خۆبه‌خۆی كورد گۆڕی و پێیانوابوو له‌رێگه‌ی ناكۆكیی ناوخۆییه‌وه‌ كوردو یه‌كێتی له‌ئامانجه‌كان دوورترده‌خه‌نه‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ له‌مه‌شدا كتومت واده‌رچوو!

كاتێك به‌ده‌ستپێشخه‌ریی و سازشی یه‌كێتی كۆتایی به‌شه‌ری ناوخۆهێنرا، ته‌نیا دوای سێ ساڵ گه‌وره‌ترین و مه‌ترسیدارترین گروپی تیرۆریستی چه‌كدارییان له‌دژی خه‌لكی كوردستان رێكخست و تاقمێ: به‌ناوی(جندالایسلام فی كوردستان) شه‌ری مان و نه‌مانیان له‌دژی یه‌كێتی و حكومه‌ته‌كه‌ی ئیداره‌ی سلێمانی راگه‌یاندو چه‌نگێكی خوێناویان بۆ ماوه‌ی (18)مانگ مه‌ترسیدارترین و قیزه‌ونترین شه‌ریان له‌دژی یه‌كێتی كرد، هۆكاری ئه‌و شه‌ره‌ش له‌دژی یه‌كێتی، وه‌ك له‌به‌ڵگه‌نامه‌كانی دوای نه‌مانیاندا كه‌وته‌ به‌ر رووناكی، ئه‌وه‌بوه‌ كه‌به‌بێ لاوازكردن و له‌ناوبردنی یه‌كێتی ناتوانن ئه‌زمونی حوكمرانی كورد بشێوێنن! بچونه‌كه‌شیان كتومت دروست بوو!

زۆرجار كادرولایه‌نگرانی یه‌كێتی بێئومێد و بیزار وتوره‌و ناره‌حه‌تن له‌دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی، ناره‌حه‌تبوونیان له‌جێگه‌ی خۆیه‌تی، چونكه‌ خه‌ڵك هیوای گه‌وره‌تری به‌یه‌كێتی هه‌ڵچنیووه‌، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانن كه‌هه‌ركاتێك یه‌كێتی پلانی بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ناوخۆییه‌كانی دانابێ، ده‌وڵه‌تانی دژه‌ كورد به‌هه‌ڵگیرساندنی شه‌رو كردنه‌وه‌ی جه‌بهه‌یه‌كی تری شه‌ر له‌دژی كوردستان یه‌كێتیان له‌چاكسازیی نێوخۆیی دروسخستۆته‌وه‌، دروستكردنی داعش و په‌لاماردانی سنوری 105كیلۆمه‌تری هه‌رێم كه‌زیاتر له‌ 750كیلۆمه‌تری له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌ ده‌پارێزرێت، نمونه‌یه‌كی زه‌قه‌ بۆ تێكدانی كوردستان و دوورخستنه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌ئامانجه‌كان، به‌ڵام له‌مه‌یاندا دوژمنان بۆچونه‌كه‌یان هه‌ڵه‌یه‌و تێناگه‌ن له‌وه‌ی كه‌یه‌كێتی توانای زاڵبوونی به‌سه‌ر كۆسپه‌كاندا له‌سنور تێپه‌ریوه‌ و دواتریش زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و كۆسپه‌ گه‌ورانه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی تر یه‌كێتی به‌هێز و خواراگرتر ده‌كات.

دۆخی یه‌كێتی بۆ یه‌كێتییه‌كان چه‌ند نائومێدی بێت، پێویسته‌ ئه‌وه‌نده‌و زیادتریش ئومێد بێت به‌یه‌كێتی، ئه‌ویش ته‌نیا به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌ئایا بۆچی دوژمنان پێش هه‌ر حزب و لایه‌نێك رمه‌كانیان ئاراسته‌ی یه‌كێتی ده‌كه‌ن.؟

ده‌بێت یه‌كێتی یاده‌ مه‌زنه‌كه‌ ته‌نیا بۆ مه‌راسیم و ئاهه‌نگ چالاكی هونه‌ری ته‌رخان نه‌كات، به‌ڵكو ته‌رخانی بكات بۆ خۆرێكخستنه‌وه‌ی باشتر و دانانی پلانی گونجاوتر بۆ ته‌حه‌دییه‌ گه‌ورانه‌ی كه‌له‌داهاتوودا روبه‌رووی ده‌بنه‌وه‌.

M9sharazoor  هاوكار محه‌مه‌د

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure