هەواڵ

-

ریفراندۆم و دڵه‌ڕاوكێی خه‌ڵك

عه‌بدوڵڵای حاجی سعید
7/31/2017 7:46:34 PM 456 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

له‌ئێستادا بابه‌تی گه‌رمی شه‌قام و بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كانه‌ بابه‌تی گشت پرسی بۆته‌ جێگه‌ی باس و خواستی ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و میدیاكان لێكدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆ ئه‌كرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م لێكدانه‌وانه‌ بنه‌مایه‌كی ڕاست و دروستی هه‌بێت جگه‌ له‌وه‌ی هاووڵاتیانی كوردستانی پێ ئه‌ترسێنن ئه‌گه‌ر گشت پرسی بكرێ ده‌نگ به‌ نه‌خێر بده‌ن.

بۆته‌ هۆكاری شڵه‌ژاندنی بازاڕ و بازرگانی له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌جۆرێك خه‌ڵك كه‌وتۆته‌ دڵه‌ڕاوكێ له‌ كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان له‌ قه‌یرانی ئابوریدایه‌ بێ مووچه‌ی ڕاوه‌ستانی بازرگانی و كار و كه‌سابه‌ت به‌رزبونه‌وه‌ی ڕیژه‌ی بێ كاری له‌ولاشه‌وه‌ پڕوپاگه‌نده‌ی نادروست بۆ دوای ڕاپرسی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان هه‌ر له‌ئێستاوه‌ له‌ دڵه‌ڕاوكێدان ئه‌گه‌ر گشت پرسی بكرێ چۆن ژیان و گوزه‌رانی خۆیان و ماڵ و منداڵیان به‌ڕێوه‌به‌رن وای كردووه‌ شتومه‌كی ناوماڵ ئه‌فرۆشن ڕێگه‌ی مه‌رگ ئه‌گرنه‌به‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات.
ئه‌م بۆچون و بیرو ڕاجیاوازانه‌ له‌ میدیاكانه‌وه‌ كه‌ گشت پرسی به‌مه‌ترسیدار باس ئه‌كه‌ن له‌ ڕووی ئابوریه‌وه‌ هه‌روه‌ها رای بێ بنه‌مای هه‌ندێ ڕێكخرا وی ئابوری كه‌ میدیاكان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌ و بنه‌مای نیه‌.
بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی شڵه‌ژاندوه‌ خه‌ڵك كه‌وتۆته‌ فڕكان فڕكان بۆ كڕینی شتومه‌ك.
بازرگانه‌ هه‌لپه‌رسته‌كان خۆراكیان گران كردووه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ش خه‌ڵكی والێ كردووه‌ له‌ بارودۆخێكی ده‌رونی نا له‌باردا ژیان به‌ڕێ كه‌ن بۆیه‌ پێویسته‌ میدیاكان و لایه‌نه‌سیاسیه‌كان یه‌كێتی هاورده‌ و هه‌نارده‌كاران خه‌ڵكه‌ جۆراوجۆره‌كان واز له‌م ئاڕاسته‌یه‌ بێنن كه‌ گشت پرسیان كردۆته‌ دێوزمه‌ بۆ گیانی خه‌ڵك له‌ ڕووی ئابوری و ژیان و گوزه‌رانه‌وه‌. له‌جیاتی ئه‌وه‌ داوابكه‌ن پێش گشت پرسی په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه‌ ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك چاك بكرێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران مووچه‌ خۆران به‌گشتی باشبكرێ ئاشته‌وای و پێكه‌وه‌ كاركردن له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان رێكبخرێ ژێرخانی ئابوری بژێنرێته‌وه‌ نه‌ك خه‌ڵك بترسێنرێ به‌جۆرێ واز له‌مافی چاره‌ی خۆنوسین بێ نن ، ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم له‌م قه‌یرانه‌دا ئه‌وه‌یه‌ هه‌مووتواناكانی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ چاكردنی بارودۆخی ئابوری و ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان. به‌گژدا چونه‌وه‌ی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی باری ئابوری شاره‌كان ئه‌شێوێنێ.
لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕێگه‌ بگرن له‌ گرانی شتومه‌ك له‌ بازاڕه‌كاندا ڕێگه‌ بگرن له‌ هێنانی خۆراكی به‌سه‌رچو بازاڕ له‌و شڵه‌ژاوییه‌ ئه‌هۆن كه‌نه‌وه‌، كه‌ ئه‌ڵێم بۆچونی بێ بنه‌ما و نادروست له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ گشت پرسی بكرێ ئێران وائه‌كات توركیا وائه‌كات بۆنمونه‌ وه‌فدی باڵای (ی.ن.ك) كه‌ سه‌ردانی ئێرانی كردو چه‌ندین كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی باڵای ئه‌و ووڵاته‌ كردووه‌ ڕاسته‌ به‌ڕاشكاوی دژایه‌تی خۆیان بۆ گشت پرسی ده‌ربڕیوه‌ به‌ڵام نه‌یان وتوه‌ سنورتان لێ دائه‌خه‌ین گه‌مارۆی ئابوریتان ئه‌خه‌ینه‌ سه‌ر توركیاش به‌هه‌مان شێوه‌.
ئێران به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ ساڵانه‌ به‌بڕی (7) ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی هه‌یه‌ توركیا به‌هه‌مان شێوه‌ ساڵانه‌ به‌بڕی (20)ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌یان كۆمپانیای ئێرانی و توركی له‌ هه‌رێمی كوردستان كار ئه‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ كۆمپانیاكان و بازرگانان و سه‌رمایه‌داره‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی یه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مریكی و ئاسیاوی و ئه‌فریقی و عه‌ره‌بیدا دروست كردووه‌ به‌رژه‌وندیان له‌ كوردستاندا هه‌یه‌ هه‌روا زوبه‌زو ئه‌گه‌ر گشت پرسی بكرێ خه‌ڵكی كوردستان ناكه‌وێته‌ ژیان و گوزه‌رانی سه‌خت و ناهه‌مواره‌وه‌ واباشه‌ ململانێكانی سیاسی تێكه‌ڵ به‌ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی نه‌كه‌ن هه‌موولایه‌ك هه‌وڵ بده‌ن ئه‌م بارودۆخه‌ ئارام بكه‌نه‌وه‌ و خه‌ڵكی له‌ دڵه‌ڕاوكێ ڕزگار كه‌ن با خه‌ڵكی كوردستان به‌ئارامی یه‌وه‌ بژین گشت پرسی و ئه‌نجامه‌كه‌ی دێوه‌زمه‌ نه‌بێت بۆیان به‌ڵكو پێ ئه‌چێت گشت پرسی و سه‌ربه‌خۆیی ژیانی سه‌ربه‌رزانه‌ و ئابوری یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و سه‌قام گیری بهێنێ ته‌ كایه‌ وه‌ بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.


عه‌بدوڵڵای حاجی سعید
یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی ی.ن.ك
 بۆ كاروباری بازرگانی

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure