هەواڵ

-

لە چی پێكهاتووە؟

دکتۆر شێرکۆ عه‌بدوڵڵا
9/18/2017 7:05:40 PM 266 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

لە چی پێكهاتووە؟

ـ مەوقیفی بەعزە برادەرێ‌: 50% كۆنە قین
50% مەبدەئی كەرە دێزە.

ـ دروستكردنی دەوڵەتی كوردی: 10% كوردایەتی
60% لە رقی مالیكی
30% ئینكاری.

ـ هۆكاری عەمەلیاتی تەجمیلی لووت: 2% خواربوونی كۆڵەكەی لووت
 98% لە قینی دش.

ـ سایەقیی لە كوردستان: 23% خاوكردنەوە بۆ تاسە
72% جنێوی مزر
5% خوا بتداتێ‌.

ـ ماستی كوردی: 80% شیری قوتوو
15% نیشاستە
5% رۆنی ڤیتا.

ـ دكتۆریی: 90% چیتە؟
10% بڕۆ ئەشیعەیەكی تەنوری بگرە.

ـ بازاڕی سلێمانی: 43% دوكانی فەلافل
27% كەبابخانە
10% مۆبایل فرۆش
20% مەتعەمی شلە و برنج

ـ حیزبایەتی: 80% كەسابەت
14% چاولێكەری
6% سێبەری حیزبە گەورەكان.

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure