هەواڵ

-

یاری شەتڕەنج و سەرۆک مام جەلال..

هەژار نامیق
10/13/2017 5:01:58 PM 1207 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئەوانەی شارەزایی یاری شەتڕەنجیان هەیە دەزانن سەربازێک کە پشوو درێژ بێت و سەرکردەو ڕابەرەکەى لێهاتوو زانا بێت دە گاتە خاکى بەرامبەر و لەوێ دە گات بە بەرزترین ئاستى دەسەڵات ، جەنابى مام جەلال ئەو سەربازە بوو کە دۆخ و گوزەرانى ئەو کاتە لە ناخۆشترین دۆخی ژیانى خۆیدا بوو ئەو سەربازێک بوو کە کەس لە پشتى نەبوو جگە لە ئازایەتى و لێهاتوویى خۆی نەبێت کە گەیاندى بە بەرزترین ئاست و تا هەتا هەتایە ناوى سەرۆک مام جەلال ( پاشای ئارامى و پێکەوە ژیان ) دەمێنێتەوە ئەو سەمام ئەمانى تەواوى پێکهاتەکانى عێراق بوو، ئەگەر وردبینەوە لە سەرۆک مام جەلال بۆمان دەردەکەوێت کە نەسرەوتن تا سەرکەوتن دەمانگەیەنێت بەو شوێنەى کە مەبەستمانە ئەو لە گوندێکى وێرانەوە بەرەو کۆشکی سەرۆک کۆمارى ڕۆشت ، مام جەلال هەمیشە ئەو کەسایەتیە بووە کە کەسایەتیەکى گەشبینى هەبووە و کەسێکى دووربین بووە .

لە یارى شەتڕەنج زۆرن ئەوانەى سەربازن بەڵام ناگەن بە ئامانج و هەندێکیان بە هۆى هەنگاوی هەڵەوە دەکوژرێن و لە ناو دەچن زۆر جاران کەسایەتیە باڵاکان ( فیل ، ئەسپ و قەڵا..هتد) دەکەونە ئەم دۆخەوە شەتڕەنج یاریەکە کە پێویست بە لێهاتوویى لە هێرشکردن دەکات بە شێوەیەک کە کەمترین زیانت بەربکەوێت ، سەرۆک مام جەلال سەربازێک بوو لە ڕاست و چەپی ئەو هاوڕێکانى شەهید بوون و هەندێکیشیان پشوو کورت بوون و هەندێکیشیان بە هۆى هەنگاوێکى هەڵەوە لە ناو چوون بەڵام سەرۆک مام جەلال ئەو سەربازە وونە بوو کە بەتەنها سەرکێشی دەکرد بە نێو خاکى دوژمن تا بگات بە ئامانج و مەبەستەکانى خۆی ،ئەو سەربازە بوو کە چاو نەترس و لێهاتووانە هەنگاوی دەنا ئەو سەربازە بوو کە تواناى ئەوەی هەبوو سەربازانى بەرامبەر وا لێبکات ڕێگای پێبدەن و بە نێو خاکى دوژمن تێپەڕێت و سەربازانى دوژمنیش بە دواى بکەون ، یاری شەتڕەنج چەند زیاتر لێ ورد بینەوە هێندە ئاڵۆزتر دەبێت .

سەرۆک مام جەلال فێرمان دەکات هەر کادیر و ئەندامێک ئەتوانێت بگات بە بەرزترین ئاستى ژیان و دەسەڵات بەڵام بێگومان لێهاتوویەکى لە ڕادەبەدەری دەوێت ، پشوودرێژی و شەونخونیەکى زۆری ئەوێت ، سەرۆک مام جەلال پێمان دەڵێت گەشبینى و متمانە بە خۆبوون ئەو کەرەستەیە کە دەمانگەیەنێتە مەبەست و ئامانجى خۆمان ، سەرۆک مام جەلال بە جەستە لە لای ئێمە ڕۆشتووە بەڵام کار و کردەوەکانى لە ناو دڵی ئێمە زیندووە ، ئەو بە جەستە ڕۆشتووە بەڵام فەرمایشت و هەڵوێستە جوامێرانە و ئاشتیخوازیەکانى سەرۆک مام جەلال ڕۆشنایی ڕێگاکەمانە. لە کۆتایى داوا کارم لە (م.س ،سەرکردایەتى ، ئەنجومەنى ناوەند...هتد ) بە تەواوى ئۆرگانەکانى یەکێتی ناکۆکی و تەبایى لە نێو خۆمان لە ناو ببەین ودرێژە پێدەری ڕێبازی چەپکەگوڵەکەى سەرۆک مام جەلال بین ،ڕۆحت شاد بێت سەرۆکم بە ئارامى بنوو زۆر ماندوویت ...

 

هەژار نامیق

M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure