هەواڵ

-

تڕۆشی‌ كرد

د. شێرکۆ عەبدوڵا
8/1/2013 4:30:08 AM 539 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

دایكی‌ مناڵه‌كان: پێنج سه‌عاتی‌ رێك منی‌ داماو یاپراخ ئه‌پێچمه‌وه‌، تۆ به‌چاره‌كێك هه‌مووی‌ ئه‌خۆی‌.
باوكی‌ مناڵه‌كان: منیش (یه‌ك) مانگی‌ ره‌به‌ق راكه‌ڕاك ئه‌كه‌م بۆ شه‌شسه‌د هه‌زاری‌ مه‌عاش، جه‌نابت به‌ نیو سه‌عات قڕی‌ تێئه‌خه‌یت.
.......
یه‌كه‌م: سه‌گت بۆچییه‌ پێم ناڵێی؟ ئه‌ته‌وێ‌ فێری‌ وه‌فا ببیت لێیه‌وه‌؟.
دووه‌م: كوڕه‌ نه‌وه‌ڵڵا.. حه‌زئه‌كه‌م فێری‌ خیانه‌تی‌ بكه‌م.
.......
ژن: قوربان جه‌نابی‌ قازی‌.. من له‌گه‌ڵ‌ ئه‌م كابرایه‌دا ناتوانم بژیم.. دڵی‌ پیسه‌و دائیم گومانم لێده‌كات.
قازی‌: گومان له‌تۆ؟.
ژن: ئه‌ی‌ قابیله‌ له‌كۆمیسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان.
.......
هاووڵاتی‌: به‌ڕاستی‌ من زۆرزۆر سه‌رسامم به‌ویژدانت.
كاربه‌ده‌ست: بۆ؟؟؟
هاووڵاتی‌: چونكه‌ ئه‌توانێ‌ خه‌وی‌ لێبكه‌وێت.
.......
نه‌خۆش: فریام كه‌وه‌ دكتۆرگیان به‌قوربانی‌ باوكت بم. ئه‌م دانه‌م شێتی‌ كردم.
دكتۆر: ئاده‌ی‌ .. كام دانه‌یه‌ شێتی‌ كردویت؟.
نه‌خۆش: ئه‌م دانی‌ ئاقڵییه‌م.
.......
ئه‌م: به‌خوا موهیمن ئه‌و چینییانه‌.. ماڵت به‌قوڕ نه‌گیرێ‌ ئوتێلێكی‌ هه‌شتا قاتیان به‌شه‌ش حه‌فته‌ دروست كرد.
ئه‌و: به‌سه‌ری‌ من شه‌عبی‌ میسر موهیمتره‌. به‌چوار حه‌فته‌ ئیخوانی‌ هێنایه‌ سه‌رحوكم‌و تڕۆشی‌ كرد

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure