هەواڵ

-

شین له‌قامیشلۆ وشایی له‌قاهیره

ئه‌نوه‌ر حسێن‌
8/19/2013 2:22:52 PM 602 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

سه‌ره‌نجام ئه‌وه‌ی‌ ده‌وترا كه‌ هێزه‌ ئیسلامییه‌كــــانی‌ كوردستان، خۆشحاڵن به‌سه‌ركه‌وتنی ره‌وتــــــــه‌ ئیسلامییه‌كان‌و به‌تایبه‌تی‌ ئیخوان موسلمین له‌مسیر‌و تونس‌و شانسی زۆریان له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كــــــانی‌ AKP هه‌ڵچنیوه‌‌و گه‌ر له‌میسر نوێژ‌و جه‌ماعه‌ت ده‌كه‌ن، له‌كوردستان دوعایان بۆ ده‌كه‌ن، راســــت ده‌رچوو .....!
ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می‌ راپه‌رینه‌كانی‌ به‌هاری‌ عه‌ره‌بیدا، هێزه‌ ئیسلامییه‌كانی‌ ئێره‌ به‌حكومه‌تی‌ هه‌رێمیان ده‌وت (أرحل)، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی‌ جیاوازییه‌كــــــانی‌ ئه‌م دوو وڵاته‌. ئه‌م دوو حـــكومه‌ته‌، ئـــــه‌م دوو كۆمه‌ڵگا‌و بارودۆخه‌ سیاسییه‌، ته‌نیا‌و ته‌نیا له‌ژێر كاریگه‌ری‌ هه‌ڵچوون‌و دروشمه‌كانی‌ ئیخوانه‌كان‌و به‌هاره‌ی‌ عه‌ره‌بی بوون.
تا ئه‌و شوێنه‌ش ئاساییه‌ كـــه‌ وه‌كو شیوعییه‌كانی‌ كوردستان كه‌ ده‌ڵێن له‌مۆسكۆ باران ده‌بـــاری لێره‌ چه‌تره‌كانیان هه‌ڵده‌كرد، ته‌نــها جیاوازییه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویـان ماركیست و ئه‌میان فه‌نده‌مێنالیستـه‌.
به‌ڵام له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا بۆمــــان ده‌ركه‌وت، كه‌ ئه‌م هێزه‌ ئیسلامییانه‌ هـــــه‌ر به‌ڕاست دڵیان به‌ئیخوان‌و چاره‌نووسیان ده‌سوتێت، ئه‌مان له‌میسر لێیان قه‌وماوه‌، كه‌چی ئیسلامییه‌كان لێره‌ شینییان بۆ ده‌كه‌ن‌و گوتاری‌ حه‌ماسی‌ ده‌خوێنه‌وه‌. له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ خۆپیشاندانی‌ (14) ملیۆنی‌ خه‌ڵكی‌ میسره‌ هاتونه‌ته‌سه‌ر شه‌قام و ده‌ڵێن مورسیمان ناوێت، نه‌ك حكومه‌تی‌ هه‌رێم.
ئه‌گه‌رچی ده‌كرێت، وه‌كو بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنیش سه‌یری‌ ئه‌و خۆپیشاندان‌و گوتارانه‌ بكه‌ین كـــه‌ له‌هه‌ولێر سازیان كردو گوایه‌ شین ده‌كه‌ن بۆ برا موسڵمانه‌كانیان، به‌ڵام پێناچێت كاریگـــــــه‌ری‌ هه‌بێت.
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ راست بێت، ئایا بۆ برایانی‌ ئه‌م هێزه‌ ئیسلامیـــــــانه‌، كورده‌كانی‌ رۆژئاوا نزیكترنین‌و خێرترنییه‌ خۆپیشاندانیان بۆ بكرێت تا ئیخوان له‌میسر؟
هۆكاری‌ چیه‌ یه‌كێك له‌هێزه‌ ئیسلامییه‌كان ده‌ڵێت، ئه‌و گه‌نجانه‌ی‌ ده‌چن بۆ جیهاد بۆ رۆژئاوا، دژی كورده‌كان، كارێكی‌ ئاساییه‌. ئایا كوشتنی‌ كورده‌كان ره‌وایه‌ به‌ده‌ستی‌ ئیسلامییه‌كانی‌ سوریا ...!؟
تا ئه‌و راده‌ی‌ قه‌تڵ‌و عامی كورده‌كان ئاساییه‌ بۆ هێزه‌ ئیسلامییه‌كان‌و نوزه‌یان لێ نایه‌ت له‌به‌رامبــه‌ر ئیسلامییه‌ تیرۆرستییه‌كانی‌ رۆژئاوا، كه‌چی هاواریان بۆ مورسی‌و ئیخوان، عه‌رشی‌ عه‌زیمیان هێناوه‌تـــه‌ له‌رزین.
لـــه‌وه‌ ناپرسن مورسی‌‌و غه‌نوشی‌‌و ئه‌ردۆگان چیان بۆ گه‌ل‌و وڵاته‌كانیان كردوه‌ له‌هـــــه‌ژاری‌ زۆرتر‌و كوشتن‌و بڕین‌و گۆڕینی‌ ده‌ستور‌و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی‌ سنووره‌كانی‌ ئازادی‌، رێگری‌ لـه‌به‌رده‌م ئازادییه‌ شه‌خصیه‌كان، سوكایه‌تی‌ به‌ژنــــان‌و نووسه‌ران‌و رۆژنامه‌نووسان، كوشتنی‌ چالاكوانانی‌ كۆمه‌ڵگــــــه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌، مورسی‌و ئیخوان له‌ماوه‌یه‌كه‌ كورتی‌ ته‌مه‌نیاندا، ئـــــه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك وای ده‌زانی‌ به‌بیست ساڵ ره‌نگه‌ ده‌ستی‌ په‌نجه‌ی‌ بۆ بــه‌رن، به‌یه‌ك ساڵ حه‌قیقه‌تی‌ خۆیان ئاشكــــراكرد، كه‌ خه‌ڵكی‌ وڵاته‌كانیان ئه‌وانی‌ ناوێت.
حه‌قه‌ له‌خۆیان بپرسن، شینی‌ قامیشلۆ، حه‌سه‌كه‌‌و سه‌رێكانی‌ ره‌وایــه‌ كه‌ ژن‌و منداڵ قه‌تڵ‌و عـــام كراون، یان شایی‌و كۆبوونه‌وه‌ی‌ هێزه‌ ئیسلامییه‌كانی‌ تونس‌و ئه‌نقه‌ره‌‌و كۆبوونه‌وه‌ له‌هه‌ولێر ........؟

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure