هەواڵ

-

جاریکى تر خاڵە رێبوار ریگەى وون کرد و قسەى خەڵکیشى بێ مەعنا وەسف کرد

فەرحان حمەخان
10/2/2013 1:00:48 PM 678 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه



تۆڕى میدیاى رووداو لە پێناو ئامانج و مەبەستێکى تایبەتدا هەرزوو نازوو نیعمەتەکانى نەوت و قووتى ئەم ووڵاتە خرانە خزمەتیەوە ، چەندین تیمى میدیا زەبەلاحەکانى دونیا خرانە خزمەتیەوە و رووداویش هەروەک کوردستان تیڤى و زاگروس تیڤى بویە سێیەم کەناڵى ئاسمانى پارتى دیموکراتى کوردستان لە بەرگێکى سێبەردا ، لەگەل دەست پێکردن بە پەخشیش ئەو راستیەى سەلماند کە سەر بەراگەیاندنى پارتى دیمووکراتى کوردستانە .
لە ماوەى رابردوودا هەمان مامەڵەى راگەیاندنى فەرمى پارتى کرد لەگەل (پرسى روژئاواو گروپە چەکدارە کوردەکان و داخستنى سنور.....چەندین شتى دیکە کە هەمان کوپى پەیستى ئەو دەزگایانە بوون ،نەک هەر نەیتوانى بێ لایەن بیت بە ڵکو ئەوەى میدیاى پارتى نەیدەوت ئەم بگرە بەراستەو خوش دەیگواستەوە و لە میواندارى کردنى میوانەکانیشى دا بە تایبەت هەریەک لە (قادر عەزیز و ئەمیر سەلیم و .....چەند کەسیکى دیکە بۆیان دووپات کردنەوە کە رووداو سەربە راگەیاندنى پارتیە
گەر بەوردى بکۆڵینەوە لەم کەنالەَ و ئەو بودجە زەبەلاحەى کە لە پشتیەتى و ئەو بەرنامەى کە هەیەتى ئەوا راستیەک روون دەبیتەوە کە ئەویش ئەوەیە لە ریگەى ئەقلى اعلامیەوە کار دەکات بۆ ووێنا کردنى ئەو دیو سنورەکانى واقع بەشیوەیەکى واقعانە .
ئەوەتانى ئەم کەنالە کارى کرد بە پارە لەسەر سەرجەم دەزگاکانى راگەیاندنى کوردى و بە پارە چەندین اعلامى راکێشا بە ئاراستەى خۆى ،هاوکات لە ماوەى رابردووشدا بەشێوەیەکى بەرنامە بۆ داڕێژراو هەوڵى کارکردنى دا لەسەر یەکێتى نشتیمانى کوردستان هەر لە بڵاو کردنەوەى ئامارى نادروست و دژایەتى کردنى پاریزگارى کەرکوک و بڵاو کردنەوەى دەیان هەواڵى درۆ و بێ بنەما ئەو واقعەى سەلماند .
رێبوار کەریم وەلى ،کە شتیکى حاشا هەڵنەگرە بە لایەنگریکى سەر سەختى پارتى ناسراوە و هاوکات هەمیشەش عوقدەیەکى هەبوە بەرامبەر بە یەکیەتى و نەیتوانیوە بیشاریتەوە لێرەوە وەک ئەکادمیەک و دەر چووى ناوەندیکى راگەیاندن کومینتی خۆم لەسەر ئامادە کردنى بەرنامە دەخەمە روو
بەرنامە کاتیک کەسیک پێشکەش کارە و ئامادە کارى بەرنامەیە پێویستە پێش دەست پێکردن بە بەرنامەکە کارى کردبیت بۆ خوێندنەوەى سایکۆ لۆژیەتى ئەو کەس و بزانێت خالەَ بە هیزو لاوازەکانى چین ،ئەوەى دەیەوێت وەک پرسیار بپرسێت بە دواداچونى کردبیت خۆى بزانیت ئایا وایە یان نا ،دواجار بە بەڵگەوە قسە بکات بەڵام خالەَ رێبوار ئەمە دووجارە رێگە وون ئەکات
لە بەرنامەیەکیدا لەگەل د.نەجم دین کریم هەموومان بینیمان لە دوو پرسیارى دا سەبارەت بە بودجەى پەتڕو دولار نەى دەزانى بودجەکە چیەو چون سەرف دەکریت ،ئەو راستیەى خستە روو کە ئەو پرسیارەش پشنیارى کابرا گەورەى پشت بەرنامەیە بەلام د.نجم دین باش وەلامى دایەوە و فیرى کرد
بەرنامەکەى لەگەل بەریز ئارى هەرسین دەرکەوت سوکایەتى بە خەڵک کرد بەوەى کە وەک خوى ئەڵى "پرسیارى بێ مەعنا هاتوە " باسى چى بکەین ؟ لەسەر چى تر قسە بکەین ؟کاک ئاریش بۆى دەست نیشان کرد کە باسى یەکیەتى بکات ئیدى پێم نالیت کاک ریبوار کامە پروفشناڵیەتى لە راگەیاندن ؟بە کامە زانستى راگەیاندن ریگە دراوە لە ناو بروو لەسەر تەوەریکى وەها قسەیەکى لەو جورە بکریت ؟

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure