هەواڵ

-

بۆئەوەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی نەکەوێتە مەترسیەوە مانشێتەکان ڕاگرن

فەرحان حەمەخان
11/28/2013 5:17:54 PM 568 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئەگەر چی لە دونیادا سیاسەت سەنگ و پێگەیەکی گەورەی ھەیە لە ژیانی تاکەکانی ھەر کۆمەڵگەیەکدا بەتایبەت وولاتە غەربیەکان و لەو نێوەندەشدا مەکینە اعلامیەکانیش زەروریەتی ژیانی تاکن بەڵام لە دنیادا ئاسایش نەتەوەیی ئەوەی پێ ی دەوترێت شەلەژان و کەوتنەوەی پشێووی بە بێ ھۆ ھێڵکی سورە و خودی سیاسەت وانان و دەزگاکانی راگەیاندیش نایانەوێت ژیانی ھاونشتیمانی و ئاسایشی وولاتە ھیچ کات بکەوێتە دەست تاکە ھێز و قەوارە و کەسێکەوە، تاوەکو بتوانێت شەقام بخاتە مەترسیەوە لە ئەگەرە جیاوازەکاندا گەر وویستی .

ھەرێمی کوردستان وەک وولاتێک چەندین ئەزموون و بیرو ھزری جیاوازی تیدایە ، پێگەیشتی ئەم ھەرێمە لە سەر بناغەی سەدان پشێوی ناھەمواروقۆنغی نەخوازراو بووە ،ئەتوانم بڵێم ھەر ساڵکی ژیانی ئەم ھەرێمە چەندین شەڕی گەرەی نەتەوەیی ناوخویی تێدابووە ،لەو نێوەندەشدا لە نەبوونی ئاسایشی جێگیردا و لە پێناو ئەگەرەکانی مانەوە و سەلماندنی قودسیەتی تاک پەنا ھەموو ئەگەرەکان براوە لە لایەن منەوە ئیدی من سەرکردە یان حیزب یان بنەمالە .....ھتد بم کەواتە ھەنوکە من ھەرکەسیک بم بومەتە خاوەند ھزریک و وەک سیاسەت وان قسە دەکەم لەسەر ھەر بواریک بیت و ھەر ڕەنگیک بیت ئەوا ئامادەم وەک ئەو ھەلسوکەوت بکەم کە ئاماژەم پێکرد

ئیستە ژینگەی ئەم کۆمەڵگەیە بوەتە ژینگەیەکی سیاسی و بابەت و قسەی یەکەم دانیشتنی ھەر شوێنیک ئیدی (دامەزراوە،قوتابخانە،مزگەوت،شوینی گشتی بیت و سەردانی نەخوش و دانیشتن و سەردان کردنی مالان بیت ئەوا لە ھەموو ئەو دانیشتنانەدا و بە ھۆی ئەو ژینگانەوە دەتوانم بڵێم منافەسەیەکی ناشەریفانەی بێ مەعنای بازاریانە ھەیە لە نێوان خەڵکی دا کە ھەموو قسەکان لە کۆمەڵیک مانشێتی بێ بنەماو ھەڵەو وەرگیراو وسەرچاوەکانەوە دروست بوون.

لە ھەموو دونیادا کاتێک دەزگایەکی روژنامەوانی پێک دەھێنرێت ،ئەو دەزگایە دەبێتە خاوەن میساقێکی شەرەف کە تیایدا مەغزاو ئامانجی خۆی ڕوون دەکاتەوە ،ھەموو ھیڵە کراوە و نەکراوەکانی دیاری دەکات و لە سەرووی ھەمووشیەوە دەنوسی دەیەوێت خزمەت بە ھاولاتی بکات لە ھەر شوێنێک بیت و ڕاستگویی پرنسیپی کار کردنیەتی !!!!

ئەوەی دەبینریت ھەموو مان کۆمەڵێک لە دەزگاکان دەبینین کە درووست بوون بەتایبەت لەرێگەی فەیسبووکەوە و پەیجەکانیانەوە مانشێتی "سەرەتانی دەنوسن کەچی ھەڵامەتیش نیە لەراستیدا"!!!!بە مانشێتی گەورە دەنوسی فلان حیزب ووتی .......... لە خوارەوە یان سەرچاوەیە یان ئەندامیکی ئەو حیزبەیە ووتویەتی ئەمە لە کاتێکدا دەزانێت ئەو حیزبە ووتەبێژی فەرمی ھەیە بەڵام چاو دەنوقێنت لە ئاست شتێکی وەھادا.

بێلایەنی و سەربەخۆیی بوونەتە دوو لە گەورەترین ،درۆکانی ئەم سەردەمە ،کە رۆژانە بە خوێندنەوەی پێنج ھەواڵی ھەر رۆژنامەو سایتێک دەتوانیت نزیکترین ھەڵسەنگاندن بکەین بۆ سەربەخۆیی و بیلایەنی ئەو دەزگایە،رۆژانە بەناوی سەربەخۆییەوە بازرگانەکان ژیانیان لەم خەڵکە لەبەرچاو خستوە ،ھەر بازرگانیک نەزانێکی لە ریگەی دەزگایەکەوە و بە پروگرامێکی تایبەت کردوەتە ئەو سۆپەر مانەی کە بەھیچ قسەو گووفتارو ھێزێک کۆنترۆڵ ناکریت .

بۆئەوەی ژیانی کۆمەلایەتی و پەیوەندی ھاولاتیان نەبیتە ساتە نەخوازراوەکانی سەردەمی شەرە ناو خویەکان و نە گەرینەوە بۆ دواوە با بۆ لایک و کومێنتێک ئاسایشی کۆمەلایەتی نەخەینە مەترسیەوە

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure