هەواڵ

-

ئه‌گه‌ر لێیان دا ‌

د.شیركۆ عبدالله‌‌
12/3/2013 8:46:30 AM 488 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

-قوربان جاده‌كان داخه‌ین؟
+ یاحافیز دیسان. جاده‌ بۆ دائه‌خه‌ن؟! چی‌ بووه‌؟
-چوار خه‌ته‌ره‌كه‌ گه‌یشتن گه‌وره‌م
+ من حه‌وت به‌ته‌ڵه‌كه‌م بیستووه‌. چوار خه‌ته‌ره‌كه‌م نه‌بیستووه‌. چین ئه‌وانه‌؟
-به‌گم مه‌علوماتی خه‌ته‌ریان پێیه‌.
+ موته‌ئه‌كیدیت كوڕم؟
-نوسراوه‌كه‌ وا ئه‌ڵێ.. ئه‌ڵێ ئه‌وانه‌ ئاگادارن كه‌ ئه‌ودیو به‌ته‌مایه‌ تونێل لێ‌ بدات
+ ئینجا قه‌یچێكا با لێی‌ بدات. عاله‌م هه‌مووی لێی‌ ئه‌دات با ئه‌وانیش لێی‌ بده‌ن.
-ئاخر گه‌وره‌م تونێله‌كه‌ له‌ كرماشانه‌وه‌یه‌ بۆ هین
+ بۆ قه‌سری‌ شیرین؟
-نه‌خێر.. قه‌سری شیرینی چی‌؟! بۆ لوبنان
+ تونێل له‌كرماشانه‌وه‌ بۆ لوبنان؟! به‌سه‌ربانا؟
-مه‌یكه‌ به‌گاڵته‌ قوربان.. مه‌علوماته‌كه‌ ئه‌كیده‌و ئه‌بێ فریای خۆمان بكه‌ین.. ویو ویو.. ویو ویو
+ یه‌عنی ئه‌و چوار زه‌لامه‌تان هه‌ڵكوت هه‌ڵكوت له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌ قۆڕه‌ هێناوه‌ بۆ ئێره‌؟
-قسه‌كه‌ قۆڕه‌؟
+ ئه‌ی‌ ته‌بعه‌ن قۆڕه‌.. حه‌ز ئه‌كه‌ی سۆنه‌ری بۆ بكه‌.. تونێل له‌كرماشانه‌وه‌ بۆ لوبنان چۆن لێ‌ ئه‌درێ كوڕی‌ باوكم.. خۆ ئه‌فلام كارتۆن نییه‌
-ئه‌ی‌ ئه‌گه‌ر بیلامانێ لێیان دا؟
+ ئه‌گه‌ر لێیان دا مه‌عنای وایه‌ ئه‌م تاج‌و نه‌جمانه‌م به‌موشێن بردۆته‌وه‌

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure