هەواڵ

-

په‌یڕه‌وێكی مۆدێرن بۆ یەکێتی

محه‌مه‌د مێرگه‌سۆری‌‌
1/10/2014 2:27:10 PM 590 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

به‌شی یه‌كه‌م
پێشكه‌وتن‌و گه‌شه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی سروشتی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی، په‌یوه‌سته‌ به‌په‌یڕه‌وگه‌لێكی فره‌ مه‌یدانی‌و زانستی، كه‌ هه‌ر یه‌كێك له‌و مه‌یدانانه‌، ته‌واوكاری گه‌شه‌و پێشكه‌وتنه‌كان دیاریده‌كه‌ن‌و به‌یه‌كه‌وه‌ گرێی ده‌ده‌ن.
هه‌ر ئه‌م گه‌شه‌و پێشكه‌وتنانه‌، وای له‌هه‌موو بوارو لایه‌نه‌كانی تریش كردووه‌، كه‌ به‌پێی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی به‌و هۆیه‌وه‌ هاتۆته‌كایه‌وه‌، گه‌شه‌یان پێبدرێت. یه‌كێك له‌و بوارو لایه‌نانه‌ش سیاسه‌ت‌و ئیداره‌ی سیاسی‌و حكومڕانی‌و حزبی‌و رێكخراوه‌ییه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش پێویستی به‌ڕێوشوێن‌و په‌یڕه‌وێكی دورست‌و گونجاو به‌و پڕۆسه‌یه‌یه‌. بۆیه‌ مه‌حاڵ‌و ئه‌سته‌مه‌، له‌م سه‌رده‌م‌و قۆناغه‌دا به‌په‌یڕه‌وكردنی میتۆدو په‌یڕه‌وێكی كۆن‌و موتوربه‌كردن به‌قۆناغی شه‌رعییه‌تی شۆڕشگێری‌و خه‌باتی چه‌كداریی دانرابێ، بتوانرێت هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ گه‌شه‌و پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا، پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ ته‌كنۆلۆجیاو ئینته‌رنێت‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بكات‌و شوێنی په‌یڕه‌و و سیاسه‌ت‌و به‌رنامه‌یه‌كی مۆدێرن‌و داهێنه‌رانه‌ بگرێته‌وه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 21ی ئه‌یلولی رابردوو،كۆمه‌ڵێك لێكدانه‌وه‌ی جیای له‌گه‌ڵ خۆی هێنایه‌ ناو فه‌زای سیاسیی كوردستانی باشوورو ناو و ئۆرگان‌و رێزو جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان. ئه‌مه‌ش وای له‌زۆربه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی‌و كادره‌ پێشكه‌وتوو و دیاره‌كانی یه‌كێتی كرد، كه‌ بگه‌نه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، به‌زووترین كات به‌دوای رێگه‌چاره‌یه‌كی ریشه‌یی‌و بنه‌ڕه‌تییدا بگه‌ڕێن، تا هه‌رچی زووه‌ هۆكاره‌كانی پاشه‌كشه‌و دابه‌زینی رێژه‌ی كورسییه‌كان‌و ئاستی جه‌ماوه‌ریی یه‌كێتی بدۆزرێته‌وه‌و هه‌ڵبه‌سه‌نگێرێت‌و دواتریش چاره‌سه‌ری ته‌واویان بۆ بكرێت. به‌وه‌ش ده‌ركه‌وت، كه‌ ئه‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆو به‌رنامه‌یه‌ی ئێستای یه‌كێتی كه‌ په‌یڕه‌ویان لێ ده‌كات، یه‌كێك بێت له‌و خاڵه‌ سه‌ره‌كییانه‌ی كه‌ ئه‌م دۆخه‌یان هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌.
بۆیه‌ له‌پێناو دانان‌و جێكردنه‌وه‌و داڕشتنی پڕۆگرام‌و په‌یڕه‌وێكی ناوخۆیی مۆدێرن‌و گونجاو كه‌ ته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م‌و بارودۆخی ئێستای كوردستانی باشوورو پایه‌و پێگه‌ی سیاسی‌و ئیداریی ی.ن.ك، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردن‌و راپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌رك‌و ئامانجه‌ ره‌وایانه‌ی كه‌وتوونه‌ته‌ سه‌ر شانی، پێویسته‌ هه‌رچی زووه‌ له‌ڕێگه‌ی هه‌موو ئۆرگان‌و كادران‌و دڵسۆزانی تر، هه‌نگاوی پراكتیكی له‌وباره‌ییه‌ بهاوێژرێن‌و په‌یڕه‌و و پڕۆگرامێكی شایسته‌و مۆدێرن بۆ كۆنگره‌ی داهاتوو ئاماده‌بكرێت، تا له‌وێ بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و دانانی په‌یڕه‌و و پڕۆگرامێكی مۆدێرن‌و گونجاو، په‌یڕه‌وو پێكهاته‌یه‌كی رێكخراوه‌یی نوێ پێشنیاز ده‌كه‌ین، به‌ئومێدی ئه‌وه‌ین ببێته‌ مایه‌ی ره‌زامه‌ندیی‌و ڤه‌ژینی ی.ن.ك.
پڕه‌نسیپه‌ گشتییه‌كان

ماده‌ی (1):
1-ناو: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كورتكراوه‌كه‌ی «ی.ن.ك»ه‌.
2-سنووری هه‌ڵسوڕان‌و چالاكی: سه‌رجه‌م سنووری كوردستانی باشوور به‌ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانه‌وه‌، ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراقی فیدراڵ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ماده‌ی (2):
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، حزبێكی سۆسیال دیموكراته‌، خه‌بات بۆ به‌دیهێنانی مافی چاره‌ی خۆنووسین‌و سه‌قامگیركردنی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پایه‌داركردنی به‌هاكانی ئازادیی‌و دیموكراسی‌و مافه‌كانی مرۆڤ‌و هاووڵاتبوون ده‌كات. باوه‌ڕی به‌كه‌لتوری یه‌كسانیی‌و لێبورده‌یی‌و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن‌و پێكه‌وه‌ژیان هه‌یه‌.
1-دروشمه‌كان: ئاشتی، ئازادی، دیموكراسی، مافی مرۆڤ، مافی چاره‌ی خۆنووسین، دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی.
2- ئاڕم: ده‌ستێك گوڵی لاله‌»مێلاقه‌»و گوڵه‌ گه‌نمێك‌و چڵه‌ زه‌یتوونی به‌رزكردۆته‌وه‌.
سروود: سروودی مه‌شخه‌ڵان سروودی فه‌رمی ی.ن.ك. ده‌كرێت هه‌ندێك گۆڕانكاریی تێدابكرێت یان سروودێكی تر جێی بگرێته‌وه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه‌و پله‌و پێگه‌و سیاسه‌تی ی.ن.ك-دا بگونجێت.
ماده‌ی (3):
په‌یڕه‌وی ناوخۆ باڵاترین یاساو ده‌ستووری كاری رێكخراوه‌یی ی.ن.ك-ه‌. ئه‌ندام‌و ئۆرگانه‌كان له‌هه‌ر پله‌و پۆستێكدا بن، ده‌بێت پێوه‌ی پابه‌ندبن. بۆ هیچ ئه‌ندامێك نییه‌، له‌هه‌ر پۆست‌و پله‌یه‌كدا بێت، پێشلی بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سزا ده‌درێت به‌پێی ئه‌و سزایانه‌ی له‌په‌یڕه‌وه‌كه‌دا ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
ماده‌ی(4):
له‌بنكه‌ تا ئه‌نجومه‌نی بڕیاردان له‌هه‌موو ئۆرگانه‌كاندا رێژه‌ی ژن به‌لای كه‌مه‌وه‌ ده‌بێت له‌ 20% بێت.
ماده‌ی(5):
1-كۆبوونه‌وه‌ی ئۆرگانه‌كانی ی.ن.ك رێژه‌ی یاسایی_ نیسابی قانونی- وه‌رده‌گرێت به‌ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ره‌ها «50+1».
2- جگه‌ له‌و ماددانه‌ی كه‌ ده‌قێكی دیاریكراو و رێژه‌یه‌كی جیاوازی بۆ دیاریكراوه‌، له‌ئۆرگانه‌كانی ی.ن.ك-دا، ده‌نگدان به‌زۆرینه‌ی ساده‌ی ده‌نگه‌كان ده‌بێت.
دووه‌م: ئه‌ندامێتی
ماده‌كانی 6:
وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌ به‌هه‌ندێك ده‌ستكاریی كه‌مه‌وه‌.
ماده‌ی( 7):
مه‌رجی ئه‌ندامێتی
1-ئاستی ته‌مه‌نی ئه‌ندام بكرێته‌ 16 یان 17 ساڵ.
خاڵه‌كانی تری وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه‌.
ماده‌ی (8):
مافه‌كانی ئه‌ندام
خاڵه‌كانی وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه‌. ده‌كرێت ئه‌م خاڵه‌ زیاد بكه‌ین:
-هه‌ر ئه‌ندامێكی یه‌كێتی بۆ ماوه‌ی 10- 15 ساڵ له‌ناو ریزه‌كانی رێكخستن كاریكردو گه‌یشته‌ پله‌كانی « كارگێر كۆمیته‌و كارگێر مه‌ڵبه‌ند»، دوای وازهێنانی له‌ڕێكخستن به‌هۆی نه‌خۆشی‌و كاره‌ساتی نه‌خوازراوه‌وه‌، مووچه‌یه‌كی خانه‌خشینی پێبدرێت، كه‌ بگاته‌ نیوه‌ی مووچه‌كه‌ی.
ماده‌ی(9):
ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندام
خاڵه‌كانی وه‌ك خۆی بمێننه‌وه‌. ته‌نها له‌خاڵی 7دا، «به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل‌و نیشتمان‌و ی.ن.ك بخاته‌ سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌و به‌رگرییان لێبكات‌و به‌پیرۆزیان دابنێت» زیاد بكرێت.
له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامێتی‌و سزادان
خاڵه‌كانی هه‌ردوو ماده‌ی 10 و11 وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه‌.
ماده‌ی(12):
بڕیاری ده‌ركردن له‌ئه‌نجومه‌نی بڕیاردان ده‌رده‌چێت.
ماده‌ی(13):
خاڵه‌كانی وه‌ك خۆی بمێننه‌وه‌.
سێیه‌م: كۆنگره‌
ماده‌ی (14):
كۆنگره‌ باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی ی.ن.ك-ه‌، كه‌ هه‌ر 3 ساڵ جارێك ده‌به‌سترێت‌و كاتی كۆنگره‌ی داهاتووش دیاری ده‌كرێت.
ماده‌ی(15):
ده‌كرێ به‌پێی ئاست‌و رێژه‌ی ئه‌ندامان‌و پله‌و پۆسته‌ ئیداری‌و حكومییه‌كان، كۆی گشتیی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ دیاری بكرێت، به‌و مه‌رجه‌ی به‌هیچ جۆرێك له‌ 1000-1100 زیاتر نه‌بێت.
ماده‌ی (16):
بمێنێته‌وه‌، به‌و مه‌رجه‌ی له‌ 100 كه‌س زیاتر نه‌بێت.
ماده‌ی (17):
وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌. ته‌نها «له‌به‌رچاوگرتنی ئیستحقاقی ناوچه‌یی‌و جوگرافی و ته‌مه‌ن» زیادبكرێت.
ماده‌ی (18):
وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌.
ماده‌ی (19):
وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌.
ماده‌ی (20):
وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌.
ماده‌ی (21):
وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌، ته‌نها «له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی چه‌ند ئه‌ندامێكی تازه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكارو به‌راوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند بۆ كۆنگره‌، كه‌ شاره‌زاو پسپۆڕیان له‌بوارو لایه‌نی جودادا هه‌یه‌». زیاد بكری.
ماده‌ی (22):
وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌. «ته‌نها له‌جیاتی به‌شداربووانی ئه‌ندام مه‌كته‌ب، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی» بۆ زیاد بكرێت.

 

ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌كادیمیای هۆشیاری‌و پێگه‌یاندنی كادران

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure