هەواڵ

-

بەرلەپارێزگابوونی هەڵەبجە

ئیبراهیم هەورامانی
1/11/2014 10:31:48 AM 807 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

بەرلەپارێزگابوونی هەڵەبجە
٢
ئەو ئاڵوگۆڕە ئیدارییە ی بەهۆی بوون بە پارێزگاوە بەسەر ئەم شارەدا دروست دەبێت ، دەبێتە مایەی زیاتر قورس کردنی ئەرکی سەرشانی بەرپرسە ئیدارییەکانی ئەم شارە ، بۆئەوەی بتوانین مامەڵەی بە شار بوون لەگەڵ ئەم پارێزگا نوێیەدا بکەین دەبێت زۆمان ئامادەبکەین بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سیمای بەشاربوونی هەڵەبجە وەک یه کێک لە چوار شارەگەوره کەی هەرێمی کوردستان "دهۆک،هەولێر، سلێمانی " .
لێرەوە دەبێت بەرپرسان بەتایبەت سەرۆکایاتی شارەوانی ئەم شارە هەست بەوە بکات ئیتر شارەوانی هەڵەبجەی جاران نییە ؟نابێت بەنەفەسی شارەوانی قازایەکەوە هانگاوی کارکردنی زۆی بنێت ؟پێویستە بەرنامەی کارەکانی چڕتر بکاتەوە و بەجدیتر هەوڵی جێبەجێکردنی پڕۆزەی هەمەلایەنە بدات .
هەرلەم ڕوانگەیەوە پێویستە لە ئێستاوە زۆی ساز و ئامادە بکات بۆ جوانتر کردنی سیمای ئەم شارە و پەلە بکات لە فراوانکردنی شەقاماکانی شارو دروستکردنی سەنتەرێک بۆ شارەکە کە ببێتە ڕەمز و سیمبوولی شار لە داهاتوودا ، هەروەها هەوڵی نۆزەنکردنەوەی سەرجەم پارکەکانی شارەکە بدات و بەشێوەیەکی مۆدرێنانە گۆڕانکاری لەم پارکانەدا ئەنجام بدات .
شانبەشانی ئەم پڕۆزانە ئەرکێکی دیکه لەسەر شانی هەموانە کە پیویستە هەمووان بەجدی هەوڵی کارکردن بکەین لەم بوارەدا ئەویش مامەڵە کردنمانە لەگەڵ کلتووری شاردا بۆیە لێرەشەوە پێویستە شارەوانی بەئەرکی مسئولانەی خۆی لەنزیکترین کاتدا هەوڵی بەبازارکردنی شەوو بدات لەم شارەداو هانی کۆمپانیاکانی وەبەر‌ێنان بدات تا سەمایگوزاری لەم بوارەدا بکەن بەکردنەوەی هۆتێل و ڕستۆرانت و بازاڕی هاوچەرخ .
لەم ڕوانگەیەوە من پێم وایە بەڕاگەیاندنی بریاری بەپارێزگابوونی شارەکە ئیتر تۆپەکە دەکەوێتە نێو گۆڕەپانی لایەنە ئیدارییەکانی شارەکەوە و پێویستە وەک هەست بەمەسئولیەت تەواوکەری بڕیاری بە پارێزگابوونی شارەکە ببن بۆئەوەی بە پارێزگابوون تەنها ووشەیەکی ئیداری نەبێت >

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure