هەواڵ

-

هەڵەبجە و چەند سەرنجێک

ئیبراهیم هەورامانى
1/14/2014 1:57:48 AM 611 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 
3
بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵ مایەی خۆشحاڵی هەمووان بوو زۆر بەتایبەت ئێمەی هەڵەبجەی کە شارەکەمان لە ڕووی ئیدارییەوە جەند قۆناخێک دەچێتە پێشەوە .سەرچاوەکانی هەواڵ وای دەگەیەنن ئەم بڕایارە تەنها مەسەلەی کاتی ماوە ،پێدەچێت لەم ساڵدا هەڵەبجە ببێتە پارێزگا بەڵام ئەم شارە لە ئێستادا واتە لەم ساڵی ٢٠١٤ دا تا ئێستا :
*تاکە شارە کە ناوچەی پێشەسازی نییە ، بەم هۆیەشەوە نەتوانراوە بازاڕو شەقامەکانی بە شێوەیەکی شارستانیانە ڕێکبخرێت .
*یەکێکە لەو شارانەی هەرێم لە نەبوەتە خاوەنی گەراجێکی یەکگرتوو ئەمەشە وای کردوە هەر هێڵێکی گواستنەوە بۆ خۆی خاوەنی جێگەیەکە .
*سەرباری ئەوەی هەڵەبجە بە شاری شاعیران ناسراوە تائێستا خاوەنی هۆڵێکی شیاو و شایستە زۆربەی چالاکییە رۆشنبیرییەکان لەم شارەدا لە هۆڵەکانی بووک گواستنەوە دا چالاکییەکانیان ئەنجام دەدەن .
*وێڕای زۆری زمارەی ئۆتۆمبیل لە شارەکەدا و نەگونجانی شەقامەکان گرفتی هاتو چۆ چارەسەر نەکراوە و شارێکی بێ ترافیکە .
ڕەنگە گرفتە کان زۆر بن و لێرەدا نەکرێت هەموویان بخەینە ڕوو بەڵام ئەمانە نموونەی خەروارێکن .دەکرێت سەرۆکایەتی شارەوانی و لایەنی بەرپرس ئەم سەرنجانە و تەواوی ئەو سەرنجانەیان لە لایە بیکەنە بەرنامەی کارکردنیان و بەر لە بە پارێزگابوونی شارەکە ئەم کەموکوڕیانەی شارەکە جێبەجیبکەن .

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure