هەواڵ

-

ئایا دەزانی؟

ئیبراهیم هەورامانى
1/18/2014 1:34:57 AM 555 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه


٤
بەپێی ڕاپرسیەک دەرکەوتووە ژمارەی ڕۆژەکانی هەفتە حەوت ڕۆژە ،وەلێ هەر بە پێی هەمان ڕاپرسی دەرکەوتووە زۆربەی هاووڵاتیانی ئەم کٶمەڵگەیە "نێرینەکانیان دەڵێن " زۆرینەی کاتەکانیان لە چایخانە بچوکەکاندا بەسەر دەبەن ، هەمان ڕاپرسی ئەوەی خستۆتەڕوو یەک زەڕە خەمی نانیان نی یە ،بە قودرەتی قادر مانگانەکانیان کاش لە گیرفانیاندایە! .
ڕۆژنامەنوسێک کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت بە تۆڕی هەواڵی بی بی سی ڕاگەیاند: لە هەرێمی کوردستان سەدان کادیری سەربازی هەن، وێرای خانەنشینکردنیان بە پلەکانی نەقیب و سەرەوە، هەر بۆ کات بەسەر بردن چەند کارێکی تر دەکەن
وەزارەتی دارایی وئابووری هەرێم ١٠هەزار دینار وەک دەرماڵە دەداتە منداڵانی فەرمانبەر لەو بارەیەوە شارەزایەکی بواری پارە خەرجکردن ڕایگەیاند : ئەم کارەی وەزارەتی ناوبراو منداڵ بەجۆرێک پەروەردە دەکات فێری مەسرف نەبێت لە گەورە بووندا .
ئایا دەزانی لە ١٦/٣/٢٠١٣ دا بۆ یەک ڕٶژی دوا ڕۆژەکانی وەرزی زستان حکومەت هۆڵیکی بە چەند دەفتەرێک "دەفتەرە دۆلار " بۆ یادی شارەکە بە کرێ گرت، ئیتر هۆڵمان بۆ چی یە ؟ هەر کات پێویستمان بو بە کرێ وەریدەگرین!.
ئایا دەزانی شۆفێری تەکسی یەکانی ئەم شارە خویان بە ٣٠٠٠ هەزارەوە گرتووە بۆ هەر کوێ بڕۆیت زۆربەیان ٣ هەزارەکە وەردەگرن!
سەرچاوەکەی ڕیکخراوی ئۆپێک ڕایگەیاند : سعودیە هێندەی بەردەم مزگەوتی پاشای هەڵەبجە کڕین و فرۆشتنی بە نەوتەوە تیا ناکرێت.
بۆ بەرگرتن لە زیاد سەرفکردنی ئاو هەندیک لە فوارەکانی حەوزی باخچەکەی نزیک بە کازێوە پارچە داریان بۆ داناوە!
ئایا دەزانی زۆرشتی تریش دەزانم بەڵام جارێ بۆ کاتێکی تر

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure