هەواڵ

-

120 ڕۆژ

ئیبراهیم هەورامانى
1/21/2014 1:17:44 AM 594 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

120 ڕۆژ
ئەمڕۆ دەبێتە 120 ڕۆژ واتە سەدو بیست ڕۆژ بەسەر وادەى ئەنجامدانى پرۆسەى هەڵبژاردنى نوێنەرانى پەرلەمانى کوردستان دا تێدەپەڕێت .
سەد و بیست ڕۆژى تەواو بەسەر 219 تێپەڕى و تا ئێستا سەربارى ئەنجامدانى چەندین کۆبونەوە و دانیشتنى حیزب و لایەنە براوەکانى نێو کیبرکێى هەلبژاردنەکانى ئەیلولى ڕابردودا ،بێئەوەى دەرئەنجامى سەرجەم ئەو کۆبونەوە و دانیشتنانە ببنە مایەى پێکهێنانى هەشتەمین کابینەى حکومەتى هەرێمى کوردستان !
پێکنەهێنانى هەشتەمین کابینەیى حکومەت بوەتە مایەى تۆمەتبارکردنى حیزب و لایەنەکان لەلایەن یەکترییەوە .
پارتى دیموکراتى کوردستان حیزبى براوەى زۆرترین ژمارەى کورسییەکانى نێو پەرلەمانە و دیاریکراوە بۆ پیکهێنانى کابینەى هەشتەم، بەڵام ئەوەى لێرەدا دەبێت بوترێت ،سەربارى تێپەڕبوونى 120 ڕۆژ بەسەر ئەنجامدانى پرۆسەى هەڵبژاردندا تا ئێستا ئەم پارتە نەیتوانیوە کێشە و ململانێکان بۆ پێکهێنانى کابینە نویێی حکومەت یەکلابکاتەوە .
هەرچەندە ئەم پارتەى کە لەنێو حیزب و لایەنە براوەکانى پرۆسەکەدا زۆرترین ژمارەى کورسیەکانى نێو پەرلەمانى بۆخۆى مسۆگەر کردووە تا ڕادەیەک شەرمنانە مامەڵە دەکات و نایەوێت بەئاشکرا و ڕاشکاوانە ئەو بەربەست و گرفتانە بخاتەڕوو کەبونەتە لەمپەر لەبەردەم پێکهێنانى ئەم کابینە نوێیەدا ،بۆیە پێویستە دوور لەهەر مەغزایەکى سەرەکى شەفافانە بێتە گۆ و بۆ خەڵکى ئەم هەرێمەى ئاشکرا بکات .
دواکەوتن و پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت سەربارى هەموو گرفتەکانى، لەئێستادا بوەتە هۆکارێکى سەرەکى لەدروستکردنى چەندین کێشە و گرفتى دیکە کە ڕاستەو خۆ پەیوەندییان بە ژیان و گوزەرانى خەڵک و سیاسەتە ناوخۆیى و دەرەکییەکانى هەرێمى کوردستانەوە هەیە ،کە ڕەنگە ئەم کێشە و گرفتانە لەتواناى کابینەى کاربەڕیکەرى حکومەتى ئێستادا نەبێت و نیشە .
لێرەوە دەکرێت بپرسین کێ بەرپرسیارە لە دواکەوتنى پێکهێنانى ئەم کابینە نوێ یە ؟ دەبێت تا چەندى دیکە خەڵکى هەرێمى کوردستان لەژێر سایەى حکومەتى کاربەڕێکەر دا ژیانیان بگوزەرێنن ؟ ئایا پارت و لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان ئەوانەى سبەى دەبنە شەریکى دەسەڵات بۆ بەم دۆخە ڕازین و نایەنە سەرخەت ؟یاخود تا بەکەى ئەم جەماوەرە بەم شێوەیە بێدەنگ بێدەنگ لێ ى دانیشتوە و هەر چاوەڕوانى پێکهێنانى کابینە نوێکەیە .
لەدواجار دا دەمەوێت ئەوە بخەمە ڕوو دواکەوتنى وادەى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە بەپێى سەرجەم لێکدانەوە و سەرچاوە خەبەرییەکان پێدەچێت تا کۆتایى مانگى شوباتى ئەم ساڵ حکومەتى هەرێم هەر بە کاربەڕێکەر بمێنێتەوە و کابینەى نوێ پێکنەهێنرێت ،ئەمەش لە دواجار دا دەبیتە مایەى نەمانى بڕوابوونى بە پرۆسەى هەڵبژاردن و ڕەنگە بۆ هەڵبژاردنەکانى داهاتوو ڕێژەى بەشداریکردنى خەڵک تادێت کەمتر بێتەوە .

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure