هەواڵ

-

عەلى محەمەدییان و پولى پۆستە

ئیبراهیم هەورامانى
1/25/2014 2:35:37 AM 669 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

عەلى محەمەدییان و پولى پۆستە

5
عەلى موحەمەدییان یەکێکە لەو چەندان مامۆستایەى رۆژانەى لە گوندى "شێخ شەڵتوونى " سەرقاڵى وانە وتنەوەیە بە خوێندکارەکانى گوندەکە ،موحەمەدییان بەتەنها وەک مامۆستایەک و وانەبێژێک لەگەڵ خوێندکارەکانى دا کارەکانى ئەنجام نادات ،بەڵکو زیاتر لەئەرکى خۆى هەست بەبەرپرسیارێتى دەکات .
ماهان ڕەحیمى خوێندکارى تەمەن هەشت ساڵ کاتێک بەهۆى تووشى بوونى بەنەخۆشیەکەوە تەواوى موەکانى سەرى دەوەرێن و بەسیمایەکى جیاوازتر خۆى لەنێو خوێندکاران و خوێندنگاکەیدا دەبینێتەوە ،سیماى ماهان ى تەمەن هەشت ساڵ لاى زۆرێک لەهاوڕێ خوێندکارەکانى دەبێتە مایەى پێکەنین و گاڵتە پێکردن ،ئەم ڕوداوە بۆ مامۆستاکەى ماهان رەحیمى مامۆستا عەلى محەمەدییان دەبێتە مایەى گرنگى پێدان هەربۆیە بڕیار دەدات بۆ ڕەوینەوەى کەمێک لەناڕەحەتیە دەرونیەکانى ماهانى هەشت ساڵانە تەواوى مووى سەرى خۆى بتاشێ و وەک ماهان سەرى ئەمیش بێ موو دەربکەوێت .
لەسبەینێ ى ڕۆژێکى نوێى خوێندندا مامۆستا بە سەرێکى بێ موەوە خۆى دەکات بەپۆلى خوێندنى ماهان دا دەچێتە لاى ماهان و ڕوودەکاتە خوێندکارەکان و دەڵێت :من و ماهان هەردووکمان سەرمان حەساسیەتى بەموو هەیە بۆیە موو بە سەرمانەوە نى یە . بەمەش تا ئەندازیەک غەم و حەسرەتە دەرونیەکان لاى ماهان دەڕەوێتەوە و چیتر نابێتە مایەى پێکەنین و گاڵتە پێکردنى هاوڕێکانى .
دوابەدواى بڵاوبونەوەى هەواڵەکە لەلایەن زۆرێک لە خەڵکى مەریوانەوە دەستخۆشى لە مامۆستا دەکرێت و پاشان هەریەک لە قائیمقامى مەریوان و پاریزگارى سنە و سەرۆک کۆمارى ئێران سوپاسى خۆیان ئاراستەى ئەم مامۆستایە دەکەن .دواجار وینەى مامۆستا و ماهانى خوێندکار وەک ڕێزلێنانێک لەم ئەرکەى مامۆستا وینەکەیان دەکرێتە پولى پۆستەى ئەو ووڵاتە .
تا ئێرە ڕەنگە تەنها من هەواڵەکەم خستبێتە ڕوو .بەڵام ئەوەى من مەبەستمە لێرەدا وەک بابەتى ئەمجارە لێ ى بدوێم ئایا ئێمە لەم هەرێمەدا تۆ بڵێ چەند خوێندکارى وەک ماهانمان هەبێت ؟ئێستا بەدەم ئازارى ڕۆحییەوە دەبێت چۆن گوێ لەمامۆستاکانیان بگرن و کاتەکانیان بەسەر بەرن ؟ لەبەرامبەریش دا تۆ بڵێ ى عەلى محەمەدییانەکان تا چەند هاوکارى ماهانەکان بکەن ؟
لێرەوە لەم کارەى مامۆستا عەلى یەوە دەبێت لەوە بگەین مامۆستا تەنها ئەرکى وانە گوتنەوە و فیربوون و نوسین نى یە ؟پیویستە شانبەشانى ئەم ئەرکەى ئەرکى پەروەردەکردن و هوشیار کردنەوە وەک هەست کردن بەبەرپرسیاریتى لەئەستۆ بگرێت لەنزیکەوە لەگەڵ خوێندکارەکانى دا بژى ..بەجدى وەک مامۆستایەک ئەرکى مامۆستایى ڕابپەڕێنێت .بۆئەوەى بتوانێت لەکۆمەڵگادا وەک مامۆستایەک لێى بڕوانرێت تا بتوانێت پەیامى خۆى بگەیەنێت .

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure