هەواڵ

-

شوکرى خواى دەوێت ...

ئیبراهیم هەورامانى
1/28/2014 9:04:18 AM 592 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه


* لەم شەوانەدا کچەکەم داواى لێکردم کەمێک لەوانەى عەرەبیدا هاوکاریى بکەم ،کچەکەم پۆلى حەوتەمى بنەڕەتییە ،کاتێک کتێبە فەنیم بەرچاو کەوت ،چ موسیبەتێکە ئەم وەزارەتى پەروەردەیەی هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارەکوردەکانى ئەم وەتەنەیەى کە ناییەین بە قەسرى قەیسەرى ئیجبار کردووە ،هەر بە دیتنى چەند بابەتێکى کتێبەکە ووتم خودا شوکر لە زەمانى ئێمەدا عەرەبیەکەمان وانەبوو ،دەنا نەک هەر فێرى زمانى ئەو برا چاوڕەشانەمان نەدەبوین بەڵکو دەبوو تا مردن خەون بە نمرەى 50 حەیاتەکەى دەرچونەوە ببینین .
* دیارە من بەختێکى زۆر باشم هەبووە ، لە شەستەکانى سەدەى ڕابردودا بومەتە ئەندامێکى خێزانەکەمان و خوێندنى ئامادەییم تەواو کرد ،زۆر واشە بڕوانامە ئامادەییەکەم شەنسى هەبووە ئەوەندەى حورمەتى مابوو تا بەهۆى ئەوەوە بومە فەرمانبەرێکى ئەم ووڵاتەو لێدە بۆخۆم معاش وەرئەگرم .ئەم مانگە پاش ئەوەى چەند ڕۆژێکە بەینى خۆمان بێت حەوت ڕۆژ زیاترە وادەى وەرگرتنى معاشەکەمان بەسەر چووە "ئێکسپایەر " ناڵێم بەڵام هەرئەڵێم شوکر بۆ خوا بەس نەبوو ئێستا نەبوو خوێندن تەواو بکەم ئەگەر زانکۆش بێت و بڕوانامەکەشم بەکالۆریۆس بێت ...دەبوو هەر چاوەڕێ تیرو پشکى ئامارە حەیاتەکە بومایە .
* لەم ڕۆژانەدا لەشار هاوڕێیەکى کۆنە ساڵم بینى ،پاش دوعا و سەلام دەستى بەدەردە دڵى خۆى کرد لەسەر ئەمسەر و ئەوسەرى عیادەى دکتۆرەکان و ئازارەکەى ...لەئەخیرا ووتم ئەى نەتیجە ووتى وەلڵا پێویستم بە پشکنینێک هەبوو نۆبەتى 25 ڕۆژى تریان بۆ دیارى کردم ،منیش هەرئەوەندەى ویستم بڵێم خوا گەورەیە ،قسەکەى لێوەرگرتم و ووتى :خوا کردى هەر بەسوتفە لەگەڵ کەسێک بوینە ڕەفیق شوکر بۆ خوا هەر بە تەلەفونێ سەرەکەى بۆ خستومەتە بەیانى .
* ئەوەنە نەبوبو خەوم لێکەوتبوو ،زەنگى موبایلە نەعلەتى وەخەبەرى هێنام بێئەوەى سەیرى ژمارەکە بکەم وەڵام دایەوە ،بەڵێ ...سڵاو ...لەماڵەوەم ...دێمە دەرەوە کەمێکى تر ...بۆکوێ ؟ ئەى سەیارە ؟چى ! سەیارەکەى خۆت ...ئەمە کەى ؟ پیرێ ...دەک بەخۆشى ...ئەى پارەکەى ؟
وەڵڵا برا نیعمەتى خوایە باوکت حەوسەڵەى باغدارى نەما بۆیە باغەکەى فرۆشت ...ئیتر بۆ شوکرى خوا ناکەیت ...

 

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure