هەواڵ

-

تەیمور

ئیبراهیم هەورامانى
2/1/2014 3:36:54 AM 592 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

ته‌یمور یان تاکه‌ رزگاربویه‌کی گۆری به‌کۆمه‌ڵی ژن و مناڵه‌ ئه‌نفالکراوه‌کان که‌ دیدارێکی رۆژنامه‌وانییه‌وه‌ و برای نوسه‌رو رۆزنامه‌نوس عارف قوربانی وه‌ک کتێبیکی قه‌باره‌ مام ناوه‌ند و له‌ دووتویی 250 لاپه‌ره‌ و به‌تیراژى 5000 دانه‌ به‌شێوه‌یه‌کی جوان له چاپیداوه‌ .
ئه‌م کتێبه‌ی قوربانی یه‌کێکه‌ له‌و کتێبه‌ ده‌گمه‌نانه‌ی وه‌ک شاهیدحاڵێکی زیندووی تاوانی ئه‌نفالکردنی گه‌له‌که‌مان له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ . ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه‌ گرنکه‌ لێره‌دا بیخه‌مه‌ روو ئه‌وه‌یه‌ پێویسته‌ هه‌موو تاکێکی ئه‌م گه‌له‌مان له‌هه‌رکوێیەکی دونیادا بن ئه‌م کتێبه‌ بخوێننه‌وه‌ . خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه‌ په‌ی بردنه‌ به‌و نهێنیانه‌ی رژیمی به‌عس به‌پیلانێکی به‌رنامه‌ بۆ داریژراو له‌هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی نهێنیه‌کانی ئه‌م تاوانه‌دا بوون، به‌لام ته‌یموور ئه‌و گه‌نجه‌ی توانی به‌رزگاربوونی له‌برۆسه‌ی به‌ئه‌نفالکردنی گه‌له‌که‌مان نهیێی ئه‌م پرۆسەیه‌ یه‌ بۆ هه‌مووان ئاشکرا بکات .
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ به‌کتێبکردنی ئه‌م یاداشتانه‌ی ته‌یمور یان به‌دیکۆمینتکردنیان هه‌وڵێکی جدی عارف قوربانی رۆژنامه‌نوسه‌ بۆئه‌وه‌ی ئه‌و فه‌راغه‌ی له‌ به‌دیکۆمینتکردنی ئه‌م دۆسیه‌یه‌دا هه‌ستی پیده‌کرا بربکرێته‌وه‌ .
ته‌یمور له‌م کتێبه‌دا به‌دریزی هه‌نگاوه‌کانی به‌ئه‌نفالکردنی گه‌له‌که‌مان ده‌گیریته‌وه‌ و ورده‌کارییه‌کانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ئه‌خاته‌روو، بۆیه‌ نه‌ک پیویسته‌ هه‌موو تاکێکی کورد ئه‌م کتیبه‌ بخوینیته‌وه‌ به‌لکو گرنکه‌ هه‌ول بدرێت بۆته‌واوی زمانه‌ زیندوه‌کانی دونیا وه‌ربگیرێت ،تا گه‌لانی تری دونیا له‌و نهێنێانه‌ش ئاگادار بن که‌ ته‌یمور له‌رێی ئه‌م کتێبه‌وه‌ بۆمان ئاشکرا ده‌کات و ده‌خاته‌ روو .
لێره‌وه‌ ده‌ستخۆشی له‌ڕای نوسه‌ر و رۆزنامه‌نوس کاک عارف قوربانی ده‌که‌م بۆئه‌م کاره‌ ناوازه‌یه‌ی به‌و هیوایه‌م ته‌مه‌نێکی پر به‌خشش و کاری داهێنه‌رانه‌ به‌سه‌ر به‌رێت .

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure