هەواڵ

-

وەڵامەكانی بەتڵیمۆس ‌

د.شیركۆ عبدالله‌‌
2/10/2014 1:52:09 AM 558 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

عاشق: گرنگترین جیاوازیی لەنێوان مەسئول‌و دەنكەكەمدا ئەزانی چییە؟
بەتڵیمۆس: تەبعەن ئەزانم. دەنكەكەت بە (یەك) نوكە هەموو شت تێئەگات، مەسئول تا ئێوارە هاواری لێ‌ بكەی تێناگات.
+++
باوك: بۆچی باشە ئینسان مناڵەكانی خۆی فێری ئەسپسواری بكات؟
بەتڵیمۆس: بۆئەوەی كە گەورەبوون بتوانن ببن بەمەسئول‌و سواری سەرمان بن.
+++
خۆشباوەڕ: راست ئەكەن ئەڵێن ئەم مەملەكەتە رەشە وڵاخی زۆرە؟
بەتڵیمۆس: نەخێر راست نییە. ئەگەر وابوایە حكومەت هینی ئەهێنا.. قەسابی بەنگلادیشی.
+++
پەیامنێر: مەخسەدتان چییە لەم یەكێتی‌و یەكڕیزی‌و یەكدەنگییەی كە مودەتێكە باسی ئەكەن؟
بەتڵیمۆس: مەخسەدەكە ئەوەیە هەموو بێین وەكو برا دانیشین‌و گوێ لە قسەكانی (من) بگرین.
+++
وێنەگر: سەبەب چییە كە ناوی كاربەدەست ئەهێنن تۆ لاشعوریی دەم دائەچەقێنیت؟
بەتڵیمۆس: لەبەرئەوەی قەومێكی عەجیبن. خۆیان ئەو هەموو درۆیە ئەكەن كەچی درۆی پەیامنێرو رۆژنامەنووسیان پێ‌ قبوڵ ناكرێ.
+++
ئەندام كەرت: پێت باشە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ پارتیدا چۆن بێت؟
بەتڵیمۆس: ئەبێ زۆر زۆر زۆر چاك‌و برایانە بێت. هەر هیچ نەبێت لەبەر خاتری برادەرانی گۆڕان.

كوردستانى نوىَ

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure