هەواڵ

-

هەواڵى هەفتە

ئیبراهیم هەورامانی
2/11/2014 3:54:50 AM 460 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه


گەرمترین و پڕسەرنج ڕاکێشترین و مایەى قسەوباسەکانى ئەم هەفتەیە چەند هەواڵێکى گەرماو گەرم بەجۆرێک زۆرێک لە خەڵکى سەرگەرم کردووە ،ئەم هەواڵانە زۆرن ..بەئەندازەیەک لە ژمارە نایەن بەڵام گەرمترینیان لەم هەفتەیە دا مەسەلەى 143 ڕۆژەکەى دروست بوونى حکومەتى هەرێمى کوردستان و دابەشکردنى کارتى ئەلەکترۆنى و پشوەکانى ئەم حکومەتە کاربەڕێکەرەیە .
بەغداد و هەولێر تادێت نزیک دەبنەوە ،لە مەسەلەى نەوتەکەدا بەڵام هاووڵاتیان و حکومەتەکەمان لەم مەسەلەیەدا تادێت زیاتر دوور دەکەونەوە ،خەڵک ناهەقى نى یە هەوڵ دەدات ئاش و ماش لەگەڵ حکومەتەکەیدا دەکات باشە بە دینى کێ ڕەوایە تۆ هاووڵاتى حکومەتێک بیت لەڕۆژێکدا 300 سێ سەد هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکات کە کۆى گشتى دانیشتوانەکەى 5 ملیۆنە بە شەش مانگ جارێک یەک بەرمیل نەوتى بەهەزار فەلاکەت چنگ بکەوێت بەڵام حکومەت خۆى هێندە لەغەمى هەناردەکردنى ئەم نەوتە نەعلەتیەدایە نیوهێندە غەمى دابینکردنى نەوتى پێویستى نییە بۆ هاووڵاتیانى .
بابێینەوە سەر ئەسڵى مەسەلەکەى حکومەت لە پێناو وەرگرتنى کارتى ئەلەکترۆنى هەڵبژاردن کە بریارە 304 بمانخەنە ڕیزى دەنگدانەوە ڕۆژێک دەکاتە پشوو بەڵام ئەوەى لەبیر چۆتەوە ئەوە 143 ڕۆژە پێمان ووتن فەرموون ئەوە ئێوە و حکومەتى تازە ئیتر نازانم خەڵک بەچ زەوقێکەوە بچێت بەدواى ناوى خۆیدا بگەڕێت ئەوە بۆ نزیکەى 5 مانگ دەچێت ئێمە حکومەتە تازەکەمان دیار نى یە ئیتر چ پێویست بە هەڵبژاردنى ئەم حکومەتە دەکات واز بهێنن چۆنە با وابێت .
ئێمە چ موشکلەیەکمان هەیە باران ببارێت دەچینە ماڵەوە و پشووە
بەفر ببارێت دەچینە ماڵەوە و پشووە
لەهەمووى خۆشتر چەند ڕۆژێکى دیکە ئێمەى کورد بەزۆر ڕۆژێک جلى کوردیمان پێدەکڕن و دەیکەین بەشایى و لۆغان وەک بڵێ سیماى ئەم جلەمان بیرچۆتە وە و لەبەر کردنیشى قەدەغەیە .

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure