هەواڵ

-

تۆم و جیرى

ئیبراهیم هەورامانى
2/15/2014 2:38:20 AM 559 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه


بیرم ناکەوێتەوە لەکەیەوە بە تۆم و جیرى ئاشنام ،لەئەوەڵین ڕۆژەکانى ئاشنایەتیم بەم دوو کەسایەتیە ئاگادارى هەموو ووردەکارییەکانى کێشە و گرفتەکانیان و شەڕەکانیانم ،ئەوە من نیو سەدە عومرم تێپەڕاند ،ئەو دوو نەعلەتیەش چ تۆم ،چ جێرى هەرلەسەر بەزمە قەدیمیەکەى جارانیانن .لەمەش عەجایبتر ئەوانەیە لەگەڵ نانى ئێوارەدا چاو دەبڕنە شاشەى تەلەفزیۆنەکەیان و بەدەم شەڕى تۆم و جێرى یەوە قاقا دەکەون بەپشتا .بێئەوەى دوعایەکى خێر بۆ ئاشتبوونەوەى ئەم تۆم و جێرییە خوا بڕوا بکەن . بەهەرحاڵ ،یەک ملیار دوعاى خێریشیان بۆ بکەین ئەوان لەسەر ئەم بەزمەى خۆیانن و تازە عادەتیان پێوەکردووە بە ئێمەو مانان ئاشت نابنەوە .بەینى خۆمان بێت مەسەلەى شەڕەکەى تۆم و جێرى وەک میرات بۆ ئێمە بڕاوەتەوە
ئەمە قسەى من نى یە ڕجایەکى برایانەم هەیە نەیکەن بەماڵ بەسەرمەوە ،وەلە خۆشمەوە نایڵێم دوێنێ لەگەڵ تەواو بوونى جەولەیەکى ترى شەڕەکەى تۆم و جێرى میوانێکمان هەبوو ووتى :
تاکە میراتیەک بۆمان مابێتەوە ئەم شەڕەیە .
زۆر ڕجام لێکرد لەم قەرارە سەریعەى پاشگەز بێتەوە بەڵام ئەو هەر سوور بوو لەسەر قسەکەى ووتم : چۆن ئەمە میراتیەو بۆئێمە بڕواوەتەوە .
ووتى : دیارە نا ئاگایت ؟
ووتم :بۆ ؟
ووتى :ئەى ئەم هەموو شەڕەى خەڵک و حکومەت نابینى ؟ هەر ڕۆژەى بە بەزمێکەوە مەشغوڵمان دەکەن .
ووتم : ئێ باشە ئەمە ئەزانم بەڵام ئەوە نازانم ؟
ووتى : کامە نازانى ؟
ووتم :کێ تۆمە و کێ جێرى ؟
ووتى :بابە ئەوە کەى موهیمە موهیم ئەوەیە ...
ووتم : ئادەى کامە موهیمە دەى بیڵێ ؟
ووتى :موهیمە کە لەوەدایە حکومەت نایەڵێ بەئیسراحەت لوقمە نانەکە بخۆى ؟

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure