هەواڵ

-

لەچ بدوێم ...

ئیبراهیم هەورامانى
2/19/2014 1:45:49 AM 528 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه


ئەم بەیانى یە بۆ بابەتى سێشەممەى داهاتوو کە دەکاتە رۆژکانى کۆتایى ئەم مانگە خۆم ئامادەکرد لەسەر یەکێک لەو هەموو بابەتانەى رۆز بنوسم سەرەتا بیرم لەوە کردەوە وەک دەڵێن تا ماڵ وەستا بێت مزگەوت حەرامە بۆیە لە پڕۆژەى ئاوەڕۆى گەڕەکەکەمان کە پێ ى دەڵێن گەڕەکى ئەندازیاران دەست پێدەکەم ...سوپاس و سەنا بۆ خواى گەورە پاش شەش ساڵ چاوەڕوانى کردن لەنەبوونى ئاوەڕۆى گەڕەک ،پڕۆژەکە کەوتە بواى جێبەجێکردنەوە ...کۆمپانیا سەرقاڵى کارکردنن منیش بیر لە ئاوى خواردنەوە و هێڵەکەى دەکەم وەک دەڵێن گوایە ئەم پڕۆژەیە سەربارى ئاوەڕۆکە، چەوڕێژکردنى ڕێگاوبانى گەڕەکەکەش لە جێبەجێکردندایە .کاتێک پرسیارى ئاومانکرد ووتیان دواى چەوڕێژکردنەکە شارەوانى هەوڵى بۆ دەدات ...کاتێک ئەمەم بیست بڕیارم دا لەمەزیاتر نەنوسم ، بیر لەبابەتێکى دیکە بکەمەوە دواجار بیرم کردەوە لەسەر بابەتێک بنوسم وەکو مەسەلەى دواکەوتنى موچە ...بەڕاستى زۆر سەیرە ئەم عالەمە هێندە سەرگەرمى دووکارە و سێ کارە ئەگەر دەوڵەت لەمەش درەنگ تر موچە بدات کەس مێشێک میوانى نى یە بەقەولى ئەو بەقالە فەرمانبەر بەتەلاق برییەوە و ووتى : بەتەڵاقم ئەم مانگە زانیومە ئێمە وەک دائیرەى ...... چەندى مانگ معاش وەرئەگرین جا با واز لەمەسەلەى معاشیش بهێنم
بابیرێک لەم مەسەلەیە بکەینەوە مەسەلەى بە پاریزگابوونى شارەکەمان لەو کاتەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بریارى لەسەر پڕۆژەى بەپارێزگابوونى هەڵەبجە دەربڕیوە ئەوە نزیکەى مانگێک بەسەر ئەم بریارەدا تێپەڕیوە کە چى نێوان ئەنجومەنى وەزیران و پەرلەمانى عێراق کۆڵانێکیان بەینە نەچوەتە ئەنجومەنى پەرلەمانەوە کەچى هەرکەسێک دەبینیت داواى پارێزگاى شارێ دەکات لەمەش سەیرتر هەندیک کەس و ریکخراو و لایەنى لاى خۆمان دەستیان کردوە بە سوپاس و دەستخۆشى لە بەپاریزگابوونى هەڵەبجە ،بەلاى منەوە پێویستە لایەنە پەیوەندکارەکان لەهەوڵى جدی دابن بۆ بەدواداچون لەبارەى ئەم پرۆژەیاسایەوە و هۆکارى دواکەوتن و نەناردنى بۆ پەرلەمانى عێراق ى بخەنە ڕوو . نەک خەمساردانە لەم مەسەلەیە بڕوانن و ئیتر پشتوێنى ئیسراحەتى لێبکەنەوە و وا بزانن هەمووشتێ تەواو

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure