هەواڵ

-

کێ بەرپرسە ....تکایە؟

ئیبراهیم هەورامانى
2/28/2014 3:05:37 PM 521 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه


بەڕاستى دەمێکە لەدوى وەڵامى ئەم پرسیارەدا دەگەڕێم وەلێ موتەئەسیفانە تا بەئەمڕۆ بەنى بەشەرێک ڕاستگۆیانە نەهاتۆتە مەیدان ،بەخۆم نى یە ئەم پرسیارە ڕۆژانە دێتەوە نێو بیرو دەربڕینەکانم .لەم ڕۆژانەدا ڕێم کەوتە شارى چەمچەماڵ دەبوو سەرێک بدەم لەبازاڕى میوەفرۆشان لەگەڵ چونە نێو بازاڕ بەبازاڕدا زۆر چاوم بۆ عەرەبانە و دوکانى میوەفرۆشان دەگێڕا ،بەڵام هیچم بەرچاو نەکرد تا پرسیار پرسیار کردن بازاڕى میوەفرۆشانم دۆزییەوە کاتێک چومەنێو میوە و سەوزە فرۆشان بێ سێو دوو ووتم سەرۆکى شارەوانى و بەپرسى یەکەى ئیدارى ئەم شارە ئافەرین بەڕاستى ئافەرین ...زۆر خەمم بەشارەکەى خۆم خوارد کە تا ئیستا لەساڵى 1889 زایینى یەوە شارە و کەچى تا ئەمڕۆ بازاڕێکى هاوچەرخ و تایبەت بەمیوە و سەوزە فرۆشانى تێدا نییە .
هەر ئەو ڕۆژە لەو سەردانەمدا لەکەرکووک چیم بینى ئەو هەموو پارکە ڕازاوە و شەقامانەى بە چەندین پەیکەر ى شایستە ڕازێنرابونەوە بەڕاستى سەرنجیان ڕاکێشام جارێکى دیکە غەمم بۆ شارەکەى خۆم خوارد وووتم : چ دەبوو یەکێک لەم غەمخۆرانە سەردانى ئەم شارەیان دەکرد و سەرنج و تێبینیەکانیان دەخستە ڕوو ،هەرچەندە کەمجار هەبووە ئەم جۆرە سەرنج و پێشنیار و داخوازییانە ئاراستەى شارەوانى یەکەى ئیدارى شارەکەمان کراوە .
بەهەر حاڵ کە گەڕامەوە ویستم لەسەر ئەم سەفەرە کورتەم لاى چەند هاوڕێیەکم بدوێم بەڵام چ بیبیستم مەسەلەى 6 ملیۆن دۆلارەکە و هەلاتنى بەڵێندەرێکى قۆڵبڕ ...بەڕاستى زۆرم بەلاوە سەیر بوو تەنیا ئەوەندەم بۆ مایەوە ووتم کێ بەرپرسە تکایە ؟

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure