هەواڵ

-

یەکێتى

حەمە فەرەج هەڵەبجەیی
5/5/2014 4:46:42 AM 552 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

لە لوتکەی هەر کێوێ
لە تولە ڕێی هەر دەشتێ
لەبن هەر تاشە بەردێ
لە باوەشی هەر گۆڕستانێ
لە سێبەری هەر دارئەرخەوانێ
لە فرمێسکی هەر دایکە شەهیدێ
لە پەناگەی هەر ئەشکەوتێ
لە تافەی هەر کانییەک
لە پەتی سێدارەی هەر بەندینخانەیەک
لە بست بە بستی خاکی کوردستان
پرسیارێ کە
بۆچی خاکی دەشت و کێوی وڵاتی ئێوە سور ئەنوێنێ
لەوەڵامدا پێت ئەڵێن بستە خاکێ هەیە لەم وڵاتە
خوێنی پێشمەرگەی یەکێتی تیا نەڕژابێ؟

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure