هەواڵ

-

نوێژی عیشا

د.شیركۆ عبدالله‌‌
5/5/2014 8:54:46 AM 540 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

یەكەم: ئەم كوردەش میللەتێكی زۆر جوانە ها. بەتایبەت لە هەڵمەتی هەڵبژاردنا
دووەم: تەبعەن، بەڵام بۆ؟
یەكەم: چونكە ئەگەر خۆت لە دەسەڵاتا بیت دەنگت زیاد ئەكات، جنێویشی پێ‌ بدەیت هەر زیاد ئەكات
دووەم: ئەی ئەگەر جاران جنێوفرۆش بوبیت و ئێستا بتەوێ‌ بچیتە دەسەڵاتەوە؟
یەكەم: چوزانم. لەوانەیە بفڕیت.
******
پەیامنێر: تۆ وەكو هاوڵاتییەك دەنگدانەكە چۆن بو بەلاتەوە؟
هاوڵاتی: دیموكراسییەكەمان حەلی نەماوە بەقوربان. بەسەری بابم كەس هەقی بەسەر كەسەوە نییە.
پەیامنێر: بەڵگەت لایە؟
هاوڵاتی: بەڵگەكە خۆمم كاكە. تائێستا سێ‌جاران دەنگم داوە بێ‌ ئەوەی بەشەرێك بڵێت حاڵێك یان حسابێك
******
باش: مودیر ناحیەو دەستەگوڵی هەڵمەتی هەڵبژاردن بیت.
باشتر: سەركردەكە بێتە ناوچەكەی ئێوە.
باشترین: تۆش بۆ نانی نیوەڕۆ بیبەیت بۆ ماڵی كۆنە سەركردەیەكی زەمانی بەعس.
******
پرسیارێكی پزیشكی
ئەگەر پزیشكێكی ماندوونەناس بەتەنیا خۆی لەڕۆژی دەنگدانی تایبەتدا دوو كۆستەر (ریخۆڵە كوێرە) تەشخیص بكات‌و لەخەستەخانە داخڵیان بفەرموێت. ئایا ئەو پزیشكە عایدی چ ناوچەیەكەو پلە حیزبییەكەی چییە؟
******
ئەحمەد: حەو.. خۆ من بەتەمابووم دەنگەكانمان دووقاتی جاران زیاد بكات كەچی لەپڕ هاڕەی كرد هاتەخوارەوە.
مەحمود: هەڤاڵا گیان ئێمە وەكو كابرامان لێ‌ بەسەرهاتووە كە لەڕۆژێكی چلەی زستاندا دەستنوێژی گرت‌و چوو بۆ نوێژی بەیانی
ئەحمەد: ئێ‌؟
مەحمود: ئێ‌ وەڵڵا فەقیرە لەڕكاعەتی یەكەمدا لێی قەوماو یەكێكی قایمی لێ‌ بەرزبووەوە. ئەویش هیچی بۆ نەمایەوە وتی های تڕحێو - خۆ من بەتەمابووم نوێژی عیشایشت پێوە بكەم.

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure