هەواڵ

-

عەشق

حەمە فەرەج هەڵەبجەیی
6/4/2014 3:48:55 AM 492 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

جێم مەهێڵە

باخەرمانەى ژینم پرنەبێت لەگەڵای وەریو

دەنا بێ گوڵ ودڵ دەمرم

ڕێم ڵی مەگرە

با دوای زەردە خۆرەی ئیواران

دامێنت بگرم

کاتێک مەستێکی ژیان کازیوەی بەربەیان بەدی ئەکا

دەبێتە عاشقی سەرمەستی بێ ئاگا

تۆ دەزانیت دوای دەیجوری شەو تروسکەی خۆر پەخش دەبێت

سەرلە نوێ هیوام نوێ دەبێتەوە

بۆ محبەتی گۆلە هەنارێت دەبمە باغەبانی بەدمەستی نیگات

لە نیوپەردەی دڵتا گوزەر دەکەم

ژیانت پر کردوە لە قەداسەتی عەشق

وشەکانم دەکەمە ملوانکەو دە ئاڵێنە سەرو ملت

تاهاتێتەوە بومە سێبەری روحت

ڕێگەم لێ مەگرە

بۆ ئەوەی تافەى بەفراوانی رۆحم

لە ئامێزی گیانتا یەکانگیر بێت

ئاشنام کە

بەشنەی نیگاو چاوەڕوانی دڵ

بالەمە زیاتر ئۆقرەم لێ نەبڕێ

کاتێ کە رۆحم ئاوێزانی رۆحت دەبێت

پەیمان ئەدەم

دلۆپ دلۆپ لەسەر گۆنات بتوێمەوە

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure