هەواڵ

-

شائامانج و ئاگرە سوورەی کورد

دانا هەڵەبجەیی
6/16/2014 1:51:01 PM 704 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه


لە دەسپێکی شەڕی ٢٠٠٣ و لێدانی سەددام لە لایەن ئەمریکا، لە وتارێکمدا باسی ئەوەم کردبوو کە کورد ئەبێت ئەم هەلە بۆخۆی بقۆزیتەوە و ناوچە رزگاربووە کوردستانییەکان بخاتەوە ژێر کۆنترۆڵی خۆی و شەڕکە لە خۆی بە دوور بگرێت، و سیاسەتی ئاگرە سووەر لە خۆم دوورە پەیرەو بکات.
بە داخەوە پاش وێرانبوونی عێراق و لەناوچوونی سەددام، کورد هەستا بە بنیادنانی عێراق و دامەزراندنی دەوڵەتیێکی مەزهەبی و نوسینەوەی دەستوورێك، بە حاڵ لە ژمارە ١٤٠ ێکدا باسی کەرکووک و ناوچە ڕزگارنەبووکانی کوردستانی تێدا کرابوو. کەواتە لە ساڵی ١٩٩١ پێش ڕوخاندنی سەددام کورد چی هەبوو، پاش ڕوخاندنی سەددام هەر ئەوەی هەبوو بەڵام بەبێ بوونی ڕژێمەکەی سەددام .
کەواتە نە بە ئامانج گەیشتین نە سووری ئاگرەکەشمان لە خۆمان بەدوور گرت.
ئەی ئەم هەلەی ئێستا چۆن لە دەست نەدەین کە عێراق لەو پارچە بوونەدایە کە ئەمانویست، سونە و شیعە وکورد. سوونە بە هاوکاری سعودیە و قەتەر ، شیعە بە هاوکاری ئێران.
سونە بە ناراستەوخۆ تورکیای لەگەڵدایە، شیعەش سووریا،. تورکیا لەبەر نەوتەکەی کورد پێی باشە کوردستان سەربەخۆ بێت، ئێران لەبەر سنوور وبازرگانی. بەعسیەکانیش (سوننە) لەبەر پاراستنی خۆیان دوژمنایەتی کورد ناکەن و شەڕی دوو بەرەی شیعە وکوردیان بە یەکجارپێ ناکرێت.
زەڵمای خەلیلزاد ئەڵیت؛ کورد کێشە خاکی نەماوە و ئەتوانێت سەربەخۆیی ڕابگەیەنیت، لە ئیسرائیلیشەوە ئەوترێت ؛ ئورشەلیمی کورد واتە کەرکوک بە بێ تەقە کەوتە دەستی کورد.
ئەم هەموو ئاماژە و بەرچاو ڕوونیە هەیە و لە عێراقیشدا باشترین هێزی سەربازی پێشمەرگەیە، و داهاتی نەوتیشمان نزیک ئەبێتەوە لە %١٧ کەی بەغدا، ئیتر گەڕانەوە بۆ دواوە یانی شایانی نەتەوە بوون نین.
دەیان ساڵە تورکیا نیوەی قوبرسی گرتووە و کردویەتی بە دیفاکتۆ و بەس خۆشی دانی پێ ئەنێت، چەندین ساڵە ئێران فەرمانڕەوای ٣ دورگەیە لە ئاوی خەلیج و ئیماراتی عەرەبیش ئەڵێت هی منە و زەویش وەک خۆی ئەسووڕێتەوە و دنیاش وێران نەبووم من ناچمە سەر کێشەی کشمیر و تایوان کەمێک دوورن لە خۆمان،،.

ئەی خێرە وا کورد ناتوانێت خاکی خۆی و نەتەوەی خۆی کە بە هەموو یاسا ی ڕیسا مرۆیی و نیونەتەوەییەکانیش مافی خۆیەتی لە عێراق وەرگرێتەوە ، کە ئێستا وەک دەرفەت و وەرچاخاندنێکی مێژووی هاتوەتە بەردەستی؟.
ئەگەر ئەم هەلە لە دەست بدرێت و ئەو دەوڵەتە یارە باجێنەی عێراق کە لە ساڵی ١٩٢١ وە دروستکراوە، هەڵنەوەشێنرێتەوە، ئەوا کورد یانی ناتوانێت بۆ هەتایە ببێتە خاوەنی دەوڵەت خۆی.
وە خاڵیکی تر کە من پێم وایە وا باشترە هەر سوونەیەکی کورد با بڕوات بۆ سونەستان شەڕی شیعە بکات و هەرشیعەیەکی کورد با بڕوات بۆ شیعەستان شەڕی سونە بکات ، ئەگەر ئەو شەڕە بە هی خۆیان دەزانن. چونکە ئێرە کوردستانە و نە ئەوە شەڕی کوردە و نە ماف و ئەرکی کوردی بە سەرەوەیە. کوردستان ئەو خاکەیە کە مافی هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی هاوڵاتیانی دەڕەخسێنێت، ئەگەر بیانەوێت لە کوردسانێکی ئازاد و دیموکراسی و ئاشتی و ئاوەدانێدا بژین.

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure