هەواڵ

-

بەنزینیش نەما

ا جەمال سەرگەتى
7/6/2014 5:00:50 AM 564 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

زۆر دڵم خۆش بوو کە حکومەتمان پێکهات و ئیتر وا بیرم کردەوە زۆرناخۆشى هەیە وەلاى ئەنێنین و ئیتر ناخۆشى و نەبوونى ناچێژین لەم کابینەیەدا ،وابیرم کردەوە ئەو کێشەو گیرو گرفتانەى کە لە ساڵانى رابردوو هەمان بوو ئیتر بەرۆکمان پێ ناگرێتەوە ،بەڵام هەر لە سەرتاى پێکهێنانى کابینەى هەشت قەیران دروست بوو کە ئەوەیش نەمانى بەنزینە یان قەیرانى کەمى بەنزین روویدا کە ئەمەش لە ئێستادا گرفتى بۆ هاوڵاتیان دروست کردووە ،من وەک خۆم خاوەنى ئۆتۆمبێل نیم لە دەردى شۆفێران لەوانەیە تارادەیەک نەزانم لەکاتى وەرگرتنى بەشە بەنزینى خۆیان لە ئێستادا کە مانگى رەمەزانە چ ئازا و ماندووبونێک دەچێژن لە ئێستادا ئەم قەیران بوەتە باس و خواستى کەناڵە کانیش ناهەقیشیان ناگرم چونکە لە ئێستادا ئەم قەیرانە واى لە سەرجەمى مرۆڤەکان کردووە کە بە گەورە و بچووکەوە باسى ئەم قەیرانە بکەن تەنانەت داعشیان بیرچوەتەوە لە هەر کەسێک دەپرسى یان قسەى لەگەڵ دەکەیت هیوا ئەخوازێت پێ ى بڵێیت ئەوا قەیرانى نەمانى بەنزین چارەسەر کرا ،ئەوەى من ئاگادارم شۆفێران بۆ وەرگتنى بەنزین دوو سێ رۆژ پێش هاتنى بەشە بەنزین لە بەنزینخانەکان ئۆتۆمبێلەکانیان دادەنێن ئیتر بەجێ ى دەهێڵن نەک هەر ئەوەش من ئاگادارم شۆفێر هەیە بەس بۆ ئەوەى بەنزینى بەر بکەوێت شەو نەرۆشتوەتەوە بۆ ماڵى خۆیان لە ناو سەیارەکەى خۆیدا خەوتووە ،کورە لەوە خرابتر چەند رۆژێکە مانگ رەمەزان هاتووە شۆفێر هەیە بەیانى تاکو سەعات 5 ى ئێوارە لە سەرى بەنزین وەرگرتندا را ئەوەستێت و بەڵام تاکو سەعات 5 ى ئێوارە بەرگە ئەگرێت لەو سەعاتەدا رۆژوەکەى ئەشکێنێت ،ناهەقیشى ناگرم کاکە گەرمە بەنزین نییە ئەوەستێت تاکو بەنزین ئەگەیەنرێت بەنزینخانەکان و دواى سەیارەیەکى زۆر لە پێشتەوەن ئیتر چۆن ئەتوانین بەرۆژوو بیت ،ئەوەى ئێستا ئەبینرێت هەر لە سەرەتاى دروست بوونى پێکهێنانى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەم قەیرانە سەرى هەڵدا ،ئەوەى خەڵکى کوردستانى دڵ خۆش کردبوو ئەوەیە حکومەتى هەرێمى کوردستانى ئەم جارە بنکە فراوانە ،بەڵام ئێستا خەڵکى بدوێنە ئەڵێت حکومەتى چى ئەوە نییە کە بەنزین نییە ئیتر حکومەتى چى؟ هەق ئەبوو حکومەتى هەرێم هەر لە سەرتاى دروست بوونیەوە هەولى بدایە کە بەشە بەنزین زیاد بکات بەڵام بەداخەوە بەنزین ناما ئەمە هێشتا منیش سەیارەم نییە ئاخۆم ئەگەر منیش ئۆتۆمبێلێکم هەبوایە چیم بکردایە؟
ئەوەى هاوڵاتیانى نیەران کردووە ئەوەیە لەکاتى پێش هەڵبژاردنەکان یەک قەیران دروست نەبوو بەڵام لە ئێستادا کە حکومەتیش پێکهات قەیران بە نەمانى بەنزین دەستى پێ کرد جاوەرە با 2 تاکو 3 مانگى تر ئاخۆ چ قەیرانێک دروست ببێت ؟ بەڵام من وەک خۆم ئومێدم هەیە بەوەى ئەگەر حکومەتى هەرێمى کوردستان بتوانێت ئەو پارانەى کە لە ئێستادا لە بانکەکانى تورکیادا هەڵگیراون یان بڵێم ئەو پارانەى کە نەوتى هەرێمى پێ فرۆشراوە ئێستا لە ووڵاتى تورکیایە بەراى من وەک هاوڵاتییەک ئەم نیشتیمانە حکومەت ئەتوانێت بە نێوەى ئەو پارانە بەنزین دابین بکات بۆ هەرێمى کوردستان لەوانەشە قەیران لەمە گەورەتر هەبێت لە ئێستاى هەرێمى کوردستان بەڵام نەمانى بەنزین بۆخۆى قەیرانێکى گەورەیە ،من لەم نوسینەمەوە داوا دەکەم یان بڵێم پێشنیار دەکەم حکومەتى هەرێمى بنکە فراوان هەوڵ بدات لەم قەیرانە خەڵکى رزگا بکات و هەوڵ بدات خۆش گوزەرانى بۆهاوڵاتیان دابین بکات ،من ئەم قەیرانەى تر باس ئەکەم وەک وەبیرهێنانەوە بۆ حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەویش نەمانى بڕە پارەى فەرمانگە کانە یان بڵێم نەسرییەى فەرمانگەکانە کە ئەمەش گورزێکى گەورەى داوە لە کاروبارى فەرمانگەکان و کاروبارەکانى پەک خستووە،داوادەکەم حکومەتى هەرێمى کوردستانەکەم ئەم قەیرانانە چارەسەر بکات و بەتایبەت نەمانى بەنزین.

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure