هەواڵ

-

مەعمەلی جەهل ‌

د.شیركۆ عبدالله‌‌
7/13/2014 7:06:14 AM 485 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئیكۆنۆمیست: 53 ساڵی دیكە زەوی نەوتی تێدا نامێنێ‌.
كوردە: ئەهـ قوڕی دنیا بەسەرم. یەعنی تا (53) ساڵی تر ئاشتی هەورامی وەزیرە؟
* * *
ئەم: مالیكی زۆر شەیتانە ها.
ئەو: وانییە برا.. ئەگەر شەیتان بوایە لەگەڵیدا رێك دەكەوتین.
* * *
وۆڵ ستریت: لەئایندەدا هەموو مرۆڤێك دەبێتە خاوەنی رۆبۆتێك.
ئەحۆل: ئەی ئەگەر مرۆڤەكە خۆی رۆبۆت بێت بەدەس حیزبەكەیەوە؟
* * *
نیویۆرك تایمز: بەششار ئەسەد ژیانی هاوڵاتییە مەدەنییەكانی كردووە بەدۆزەخ.
هاوڵاتی: باشە ئەمە خۆی بەچی ئەزانێ‌؟ حكومەتی هەرێمە، چییە؟
* * *
یەكەم: ئەزانی نۆسترادمۆس چی وتووە دەربارەی دەوڵەتی كوردی؟
دووەم: چی؟
یەكەم: بەسەری باوكم هیچ.
* * *
رۆژنامەنووس: سوپای عیراق بەدەس داعشەوە وەكو كێی لێهاتووە.
مامۆستا سەڵاح: گۆڵچییەكەی بەرازیل.
* * *
چاودێر: باشە ئێمە وەزیری پیشەسازیمان بۆچییە؟
مودیری تەلەفزیۆن: لەبەرئەوەی گەورەترین مەعمەلمان هەیە.
چاودێر: كوا؟ مەعمەلی چی؟
مودیری تەلەفزیۆن: مەعمەلی جەهل.

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure